26/8/2020 11:37 AM

تایبەتمەندییەکانی هواوی Y9a خرایە روو

مۆبایلی Y9a بە رواڵەت هاوشێوەی Enjoy 20ـی پلاسە. لە بەشی سەرەوەی شاشەی ئەم مۆبایلەدا هیچ چاڵێک بۆ کامێرای سێڵفی جێگیر نەکراوە. هەروەها سیتمی کامێرای پشتەوە(سەرەکی) دیزانێکی جەغزی هەیە و بریتییە لە چوار کامێرا و هەستەوەرێک.
ئەم مۆبایلە بەپێچەوانەی Enjoy 20ـی پلاس، کامێراکەی چوار دانەییە. کامێرای سەرەکی 64 مێگاپیکسڵ و کامێرای UltraWideـەکەی 8 مێگاپیکسڵە. ئەم مۆبایلە کامێرایەکی ٢ مێگاپیکسڵی بۆ تۆمارکردنی وێنەی ماکرۆ و کامێرایەکی 2 مێگاپیکسڵی بۆ بەراوردی قووڵایی دیمەنەکان هەیە.
ئەو زانیاریانەی کە لە رێگای ریکلامی ئەم مۆبایلەوە دەستەبەر بووە ئەوە دەردەخات کە یەکێک لە مۆدێلەکانی Y9a رامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایتی هەیە. لەڕاستیدا پێدەچێت مۆدێلەکانی دیکەی ئەم مۆبایلە زیرەکە رام و بیرگەی دیکەیان هەبێت. هەستەوەری قامک بۆ کردنەوەی قفڵی مۆبایل لە زۆرینەی مۆدێلەکاندا لە رووکاری پشتەوە جێگیر کراون بەڵام لە Y9aـدا لە لێواری مۆبایلەکەدا جێگیر بووە. ئەم تایبەتمەندییە لەوانەی بۆ بەکارهێنەران کێشە دروست بکات. وەک دیارە ئەم مۆدێلەی هواوی پشتگیری لە تەکنەلۆژیای شەحنی خێرای 40 واتی دەکات. هواوی رایگەیاندووە کە بەرهەمە نوێیەکەی خۆی لە دوو رەنگدا پێشکەش دەکات، هەڵبەت کات ئاراستە کردن و نرخی ئەم مۆبایلە دیار نییە.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved