بە گشتی لە هەمو وڵاتێکدا خیانەت له پەیوەندییه خێزانی و خۆشەویستییەکاندا بەدیدەکرێت و بە هۆکارێکی سەرەکی ههڵوەشانەوە خێزان و پەیوەندییەکان دادەنرێت. ئەم دیاردەیه زۆر جار لە لایەن کەسی خەیانەت لێکراوەوە( که زیاتر ژنانن) سەرپۆش دەکرێ و باسی لێوە ناکرێ. لەگەڵ ئەوەدا هەندێک لەو چینە واته ژنان پێشوەختە ناتوانن نیشانەکانی ئەم کارە نەشیاوە له بەرامبەرەکەیاندا بدۆزنەوە و بیناسن هەر بۆیه لەم بابەتەدا بەشێک له دەرکەوتەکانی خەیانەت له پیاواندا دەخەینە روو. *تۆ بە کەسانی دیکە بەراورد دەکات. *چیتر هەستەکانی دەرناخات و ساردتر لە جاران رەفتار دەکات. *کاتت لەگەڵدا بەسەر نابات، هەمیشە سەرقاڵ دەردەکەوێت. *کاتێک گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەیت بەشێوازێکی زبر وەڵام دەداتەوە تەنها بۆئەوەی دوبارە پرسیاری لێنەکەیتەوە. *زیاتر بایەخ بەخۆی دەدات، وەکو ئەوەی وەرزشدەکات، بایەخ بە لەشولار و شێوازی دەرکەوتنی دەدات. *گفتوگۆت لەگەڵ ناکات، دەربارەی داهاتو لەگەڵت نادوێت. *لە هاوڕێکانت و خێزانەکەت دوردەکەوێتەوە. *مۆبایلەکەی دەشارێتەوە، کاتێک دەست لە مۆبایلەکەی دەدەیت هاواردەکات و کاردانەوەکانی ئاسایی نین. *لە هەندێک کەسدا پێچەوانە دەبێتەوە، گوڵت بۆ دەکڕێت لە کاتێکدا پێشتر بەو شێوەیە نەبوە، زۆر نەرم رەفتار دەکات بۆئەوەی هەستی پێنەکرێت. *هەستی پێدەکەیت و گومانی لێدەکەیت
سەرچاوە: verywellmind خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure