16/9/2020 12:56 PM

بنکەی فەرهەنگی هونەری ئەدەبیی موکریانی مەهاباد

ئەم ناوەندە رۆشنبیری-هونەرییە کە بەر لە وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی و پێدانی ژمارە تۆمار لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری ئێرانەوە تەنیا بە "ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد" دەناسرا، یەکێک لەو ناوەندانەی کە توانیوایەتی سەرەڕای کێشە و گرفتی جۆراوجۆر چالاکییەکانی خۆی درێژە بدات و وەکوو چرایەکی گەشاوە لە فەرهەنگ و هونەری ناوچەی موکریانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بدرەوشێتەوە.
بنکەی فەرهەنگی هونەری ئەدەبیی موکریانی مەهاباد لە سەرەتاکانی دەیەی ٩٠ـەوە دەستی بە کار کردووە لەو کاتەوە تا ئێستا جگە لە بەرنامەی هەفتانەی بەردەوام کە کۆڕگەلێکی گشتین بۆ خوێندنەوە و تاوتوێ کردنی نووسراوەی ئەندامان، توانیویەتی بەرنامەی گەورە لە ئاستی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەڕێوە ببات. ئەم بنکەیە توانیویەتی بۆ هەر کام لە مامۆستایان هەژار و هێمن کە هەردووکیان خەڵکی موکریانن و لە شاری مەهاباد ژیاون، کۆڕیاد و گردبوونەوە ساز بدات. جێی ئاماژەیە ئەو وتارانەی لەو دوو بەرنامەیەدا پێشکەش کران، دواتر لە لایەن چاپەمەنی گوتارەوە لە دوتوێی کتێبێکدا چاپ و بڵاو بوونەتەوە.
یەکێک لە هەوڵە دیارەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد پەیوەندی گرتن لەگەڵ کۆمەڵگا و بە تایبەت گەنجان و ژنانە. هەر بۆیە ژمارەیەکی بەرچاو لەم دوو چینە گرنگەی کۆمەڵگا لەناو ئەندامی ئەم بنکەیەدا بەشداریان هەیە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved