21/10/2020 04:13 PM

پردیوەر؛ پیرۆزترین شوێن بۆ کاکەییەکان

پردیوەر لە گوندی شێخان سەر بە شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە و شوێنێکی پیرۆزە بۆ شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان. وشەی "پردیوەر" هەم ئاماژەیە بە شوێنێکی تایبەت لە گوندی شێخان کە ئاوی خرۆشانی روباری سیروان بێدەنگ بووە و لە جووڵە دکەوێت و هەم ئاماژەیەکە بە زیارەتگای "سوڵتان سەهاک" و هەمیش ناڕاستەوخۆ ئاماژەیە بە سەرجەم شوێنە پیرۆزەکانی گوندی شێخان. هەندێک کەسیش لایان وایە "پردیوەر" واتە "ئەو بەری پرد"، چونکە لەم شوێنە ئاسەواری پردیکی مێژوویی دێتە بەرچاو.
سوڵتان سەهاکی بەرزنجی پاش کۆچکردنی بۆ هەورامان، باقی تەمەنی خۆی لە گوندی شێخان تێپەڕ دەکات. دەگوترێ ماڵی سوڵتان سەهاک لە شوێنێک بووە کە ئێستا پێی دەگوترێ پردیوەر. لەم دوروبەری پردیوەر هەندێک شوێنی پیرۆزی دیکەی لێیه کە سەرجەمیان سەر بە ئایینی یارسانن. بۆ نموونە: زیارەتگای داودی کوسوار، زیارەتگای سەید محەمەد گۆڕسوار، زیارەتگای پیر مستەفا و ساج نار.
مێژووی زیارەتگای سوڵتان سەهاک دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 8ـی کۆچی مانگی و بەپێی بڕوای یارسانەکان، سوڵتان سەهاک پاش "مەرگی رواڵەتی" لەم شوێنەدا نێژراوە. ئەم شوێنە گرنگترین زیارەتگای ئایینی یارسان(کاکەیی)ـیە کە خۆیان پێی دەڵێن "رووگەی رواڵەتی".

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved