لەنوێترین ریزبەندیی Interbrand"ـدا بەنرخترین براندی جیهان دیاری کرا و جێگەی 3 براندی باڵای جیهانیش تووشی گۆڕانکاری هات. بەپێی ریزبەندیی باشترین براندەکانی 2020ـی جیهان، ئەپڵ وەکوو بەنرخترین براندی جیهان، بە بڕی 323 ملیار دۆلار، لەجێگەی خۆیدا مایەوە و جێگەی دووهەم و سێهەمیش دەدرێت بە ئەمازۆن و مایکرۆسۆفت. گووگڵ بەبراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو دوو پلە دابەزیوە و نرخەکەی نزیکەی 165 ملیۆن دۆلارە و دابەزینێکی 1٪ـی تۆمار کردووە. لەلایەکی دیکەوە مایکۆسۆفت هەڵکشانی بەرچاوی 53٪ـی ئەزموون کردووە و 166 ملیۆن دۆلار پێشکەوتووە. ئەمازۆنیش کە نرخەکەی 200 ملیار دلارە لە جێگەی دووهەمدایە و ئەمساڵ 60٪ـی گەشە بەخۆیەوە بینیوە. لەم ریزبەندییەدا دەکرێ ئاماژە بە براندە دیارەکانی دیکەش بکەین بۆ نموونە: سامسۆنگ پلەی پێنجەم، ئینتێل پلەی دوازدەهەم، فەیسبووک پلەی سێزدەهەم و ئینستاگرام پلەی نۆزدەهەم. ئەوەتان لەیاد بێت لە ئەم ئامارانە نرخی کۆمپانییەکە نییە بەڵکوو نرخی براندەکانیانە. بۆ نموونە نرخی بازاڕی ئەپڵ زیاترە لە 2 تریلیۆن دۆلار و لەبەرانبەردا نرخی براندەکەی کە Interbrand بەراوردی کردووە 323 ملیار دۆلارە.
سەرچاوە: gsmarena
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure