24/10/2020 06:12 PM

هۆشداری کیم جونگ ئوون بەهۆی هاتنی "تۆزێکی زەرد" لە چینەوە

بەپێی کۆمەڵێک هەواڵی بڵاوکراوە، پاش ئەوەی رێکخراوەی کەشناسیی کۆریای باکوور رایگەیاند تۆزێی زەرد کە ڤایرۆسی کۆرۆنایەی پێوەیە لە چینەوە هەڵدەکات، شەقامەکانی پیونگ یانگ چۆڵ کران. لەدوای ئەم هەواڵە "کیم جونگ ئوون" فەرمانی بە خەڵک کرد لە ماڵەوە بمێننەوە بۆ ئەوەی تووشی ئەم ڤایرۆسە نەبن.
کۆریای باکوور هەروەها رایگەیاندووە کە هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا لەم وڵاتە تۆمار نەکراوە و ئەوە لە حاڵێکدایە کە تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن کەس بەهۆی ئەم پەتایەوە لە سەرانسەری جیهان گیانیان لەدەست داوە. رۆژی چوارشەممە میدیای فەرمی حکومەتی کۆریای باکوور لە بەشی کەشناسیی خۆیدا باسی ئەم تۆزە زەردەی کرد. وەزارەت دەرەوەی ئەم وڵاتە داوای لە باڵیۆزخانەی وڵاتانی دیکە کردووە کە لە ماوەی رۆژدا پەنجەرەکان داخەن. بالیۆزخانەی روسیا لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی رایگەیاندووە: "ئەو جۆرەی ئێمەیان ئاگادار کردووەتەوە، ئەم رێوشوێنانە بۆ بەرگیری لە گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ خاکی کۆریای باکوور گیراونەتە بەر."
بالیۆزخانەی روسیا هەروەها گوتوویەتی کە هۆشدارییەکی هاوشێوە دراوەتە کۆنسوولخانەی روسیا لە "چونگ جین" و هەروەها کرێکارانی ناوچەی سەرمایەگوزاری هاوبەشەی روسیا و کۆریای باکوور لە شاری "راسۆن". میدیاکانی کۆریای باشوور رایانگەیاندووە کە رۆژی پێنجشەممە هیچ کەسێک لە شەقامەکانی پیۆنگ یانگ نەدەبیندرا. 

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved