به سه‌رپه‌رشتى لقى سلێمانى یه‌كێتی تۆپى پێى عێراق، قۆناغى یه‌كه‌مى پاڵاوتنه‌كانى خولى پله‌یه‌كى ناوچه‌ى باكوورى یانه‌كانى عێراق بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و خولى نایاب ده‌ستپێده‌كات. یارییه‌كان رۆژى یه‌كشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و له شارى سلێمانى هه‌ریه‌كه له یانه‌كانى، نه‌ورۆز، سلێمانى، سه‌رچنار، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، سیروانى نوێ به‌شدارن. له گه‌ڕى یه‌كه‌میش، رۆژى یه‌كشه‌ممه یانه‌ى نه‌ورۆز میواندارى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌كات و له یاریگاى چیاش سلێمانى و سه‌رچنار به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه. سه‌رجه‌م یارییه‌كان كاتژمێر ٢:٣٠ به‌بێ هانده‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت و یارییه‌كانیش به دوو قۆناغ ده‌بێت واته رۆیشتن و هاتن و دوو تیپیش ده‌چنه قۆناغى داهاتووتر. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure