به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له نووسه‌ران و رۆشنبیرانی شاری سلێمانی، له باخچه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه سووره‌كه، مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (ده‌نگی خاك)ی نووسه‌رو وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، دواتر هه‌ریه‌ك له ئازاد تۆفیق و ئه‌یوب رۆسته‌م وه‌ك هاوڕێیانی نووسه‌ر له وته‌یه‌كی كورتدا باسیان له تایبه‌تمه‌ندی و شێوازی نووسینی حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید كرد له‌م كتێبه‌دا. له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا نووسه‌ر كورته باسێكی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی هه‌ردوو به‌رگی كتێبی ده‌نگی خاك پێشكه‌شكردو به ئیمزای خۆشی كتێبه‌كه‌ی وه‌ك دیاری پێشه‌كه‌شی ئاماده‌بووان كرد. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure