23/12/2020 08:25 PM

له سلێمانی چەندین فیلمی نوێی سینەمایی نمایشدەكرێت

بەبۆنەی یادی سینەماوە، بەشی هونەری سینەمای سلێمانی چەند چالاكییەك رێكدەخات و خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەك هونەرمەند، بۆ یەكەمینجاریش 12 فیلمی نوێ نمایشدەكات.

لەوبارەیەوە مەریوان ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەشی هونەری سینەمای سلێمانی رايگەیاندووه: لە رۆژی جیهانی سینەمادا، بەشی هونەری سینەمای سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لە هۆڵی تەلاری هونەر رێوڕەسمێكی تایبەت رێكدەخات و تێیدا 12 فیلمی نوێ نمایشدەكات، كە سەرجەمیان لەلایەن بەشی هونەری سینەمای سلێمانییەوە بەرهەمهێنراون.

وتیشی: هەر لە درێژەی چالاكییەكانی بەشی هونەری سینەمای سلێمانیدا چەند هونەرمەندێكی شارەكە خەڵاتی رێزلێنانیان پێدەبەخشرێت و چەندین پارچە میوزیك و گۆرانی پێشكەشی ئامادەبووان دەكرێت.

راشیگەیاند: رێوڕەسمەكە سەعات 4ی پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 28-12-2020 دەستپێدەكات و 2 رۆژ دەخایەنێت.

بۆ یەكەمجار لە فەڕەنسا برایانی لۆمیر یەكەم سینەماتۆگراف (كامیرای فیلم هەڵگرتن)یان داهێنا \و دەستیان پێكردووە، لەو رۆژەدا وێنەی جووڵە دەستیكرد بە نمایش و ساڵی 1895 یادی 100 ساڵەی لە پاریس كرایەوەو ئێستاش ئەو هۆڵە سینەماییە لە فەڕەنسا بەردەوامەو ساڵانە لە وڵاتان یادی ئەو ڕۆژە دەكرێتەوە بە شێوەی جیاواز.

خاك - پوكمیدیا
















زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved