لە نوێترین كاری توێژینەوەی ئەكادیمیدا، ڕەخنەگرو مامۆستای زانكۆ پ.د.زاهیر لەتیف كەریم، مامۆستای ئەدەبی بەرواردكاری و ڕەخنەی هاوچەرخی خوێندنی باڵا لە كولێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی، توێژینەوەیەكی بە ناوی” المشروع البیداغوجی فی شعر السیاب " بڵاوكردەوە.
ئەم لێكۆڵینەوەیە، پڕۆسەی پێداگۆجی لەشیعری ئەلسیاب دا، هەوڵێكە بۆ دەرخستنی كاریگەرییە پەروەردەیی وفێركارییەكانی دەق لەسەر خوێنەر، بەوپێیەی پڕۆسەكە بریتییە لەچاكسازییە ڕۆشنبیری وپەروەردەییەكان بەتایبەتی لەكۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتییەكاندا كەهەتا ئێستا وەك پێویست سوودیان لەووردەكارییەكانی دەق وەرنەگرتووە، ئەویش بەهۆی نزمی ئاستی ڕۆشنبیرییە فێركاری وڕەخنەیی وپەروەردەییەكانەوە.لەلایەكی ترەوە، پڕۆسەی پێداگۆجی هەڵدەستێت بەخوڵقاندنی فێرخوازێكی بزێو كەتوانای تێگەیشتن وگەیاندنی هەبێت، بەپێچەوانەوە دەقەكان بەبێ كاریگەری دەمێننەوە.ئەلسیاب لەدەقەكانیدا، جگە لەئاماژە ویژدانی وفیكری وسیاسییەكان، ڕۆڵی فێركەرێكی كاریگەر دەبینێت ئەویش لەڕێگەی ئەو چوار فاكتەرەی كەلەنێو لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە.
ئەم توێژینەوەیە كە بە هاوبەشی لەگەڵ خوێندكاری خۆیدا، دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا ئەنجامدراوەو، ڕەزامەندی گۆڤاری زانكۆی سلێمانی وەرگرتووە، لە ژمارە 65ی ساڵی 2021بڵاببێتەوە.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure