7/2/2021 06:47 PM

سودەکانی گوڵەبەڕۆژە

چارەسەری زیگەی گوێ: کاکڵی گوڵەبەڕۆژە بکەنە ناو ئاوێکی کوڵاوەوە و وەکوو چا ئامادەی کەن و رۆژی ٣ کۆپی لێ بخۆنەوە
بەهێزکردنی گەدە و کەمکردنەوەی فشاری خوێن: ٣٠ گرام لە گەڵا وشکەکانی گوڵەبەڕۆژە وەکوو چا ئامادە بکەن و رۆژی ٣ کۆپی لێ بخۆنەوە
تەندروستیی دڵ: خواردنی بەردەوام دەنکەکانی گوڵەبەڕۆژە (تووی گوڵەبەڕۆژە) ئاستی کۆلستڕۆڵ هاوسەنگ دەکات، فشاری خوێن کەم دەکاتەوە و بەرگیری لە نەخۆشییەکانی دڵ دەکات.
چارەسەری سەرگێژ بوون، ئاوسانی دەموچاو، ئێشی ددان: ٢٠ گرام لە گوڵەکانی گوڵەبەڕۆژە بخەنە ناو ئاوی کوڵاوەوە و پاش ئەوەی سارد بووەوە رۆژی ٣ کۆپی لێ بخۆنەوە.
رێکخستنی تیرۆئید: یەکێک لە هۆکارەکانی ئاڵۆزیی کارکردەکانی تیرۆئید، کەمبوونی مادەیەکە بە ناوی "سلنیۆمی کانگەیی" کە بە خۆشحاڵییەوە گوڵەبەڕۆژە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ئەم مادەیە. غودەی تیرۆئید بەرپردی رێکخستنی پلەی گەرمیی جەستە، لێدانی دڵ، بەرهەمهاتنی پرۆتین و ... .
چارەسەری ئێشی گەدە، ئاڵۆزیی میز کردن، قەبزی: ٣٠ گرام ریشەی وشککراوی گوڵەبەڕۆژە بە ماوەی ٥ خولەک لە ئاودا بکوڵێنن. بۆ ئەم مەبەستە رۆژی ٣ کۆپ لەم گیراوەیە بخۆنەوە.
چارەسەری بەردی گورچیلە: نزیکەی یەک مەتر لە مێشکی لاسقی گوڵەبەڕۆژەکە بخەنە ناو دوو پەرداخ ئاوەوە و بیکوڵێنن؛ تا ئەو کاتەی پەرداخەکە نیوە دەبێت. هەموو رۆژێک ئەم گیراوەیە بخۆنەوە بە ماوەی هەفتەیەک بۆ ئەوەی بەردی گورچیلە لەناو بچێت.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved