لە قاوەخانەی سالم بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نوسەران و رۆشنبیران، لە كۆڕێكدا نوێترین كتێبی شیعری هیوا قادر بە ناونیشانی (من و شارەكان) بڵاوكرایەوە. لە سەرەتای كۆڕەكەدا شاعیر ئیدریس عەلی كورتەباسێكی لەسەر ژیان و بەرهەمەكانی هیوا قادرو ناوەرۆكی كتێبەكە پێشكەشكرد، دواتریش هیوا قادر چەند تێكستێكی لە شیعرەكانی خوێندەوە. من و شارەكان، نامیلكەیەكی شیعرییە بریتییە لە قەسیدەیەكی درێژ لەگەڵ كۆمەڵێك شیعری كورت كە له نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2020 نوسراون. ئەم كتێبە 31هەمین كتێبی شاعیرو وەرگێڕ هیوا قادرە. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure