ئەمڕۆ 8ـی مارس هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانیی ژنان. لەم رۆژەدا وڵاتانی جیهان رێز لە دەسکەوتەکانی ژنان دەگرن و پشتیوانی خۆیان لە بەرابەری رەگەزی دەردەبڕن. رۆژی جیهانی ژن کە یەکەم جار لە 1911ـدا بەڕێوە چوو دەرفەتێک بوو بۆ رێزگرتن لە ژنانی مێژووسازی جیهان و درێژەی خەبات بۆ گۆڕانکاری و هاندانی نەوەکانی داهاتوو. ئەم رووداوە بە رێپێوانێکەوە دەستی پێکرد. ئەم رێپێوانە لە ساڵی 1908 لە شاری نیۆرک و بە بەشداری زیاتر لە 15هەزار ژن بەڕێوە چوو کە خوازیاری کەمکردنەوەی ماوەی کار، زیادکردنی مووچە و بەهەرەمەندبوون لە مافی دەنگدان بوون. بەجیهانی کردنی ئەم رۆژە پێشنیاری خاتوونێکی خەباتکار بە ناوی "کلارا زێتکین" بوو کە ئەم پێشنیارەی لە ساڵی 1910 و لە کۆنفڕانسی ناودەوڵەتیی ژنانی خاوەنپیشە لە کۆپنهاگ، پایتەختی وڵاتی دانیمارک ئاراستە کرد. ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رۆژی جیهانی ژن لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو. لە ماڵپەڕی رۆژی جیهانی ژندا سەبارەت بە بابەتە ئاوا باس کراوە: "پاندێمی کۆرۆنا هەوڵەکانی ئێمە بۆ پەیونددانی کۆمەڵگانی سەرانسەری جیهان بە مەبەستی هاوکاری بۆ دروستکردنی گۆڕانکاریی پۆزرتیڤ لە بواری ژناندا، پووچەڵ ناکاتەوە. رەنگەکانی مۆر، سەوز و سپی رەنگەکانی رۆژی جیهانی ژنانن. هەڵبژاردنی ئەم رەنگانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1908 کە لەلایەن یەکێتی کۆمەڵاتی و سیاسیی ژنان لە بەریتانیاوە ئەنجامدرا. مۆر هێمای دادپەروەری، سەوز هێمای هیوا و سپی هێمای پاکییە. بەپێی راگەیاندنی کۆمەڵەی جیهانی ئابووری، "نزیکەی سەدەیەکیتر جا دەتوانین بگەین بە بەرابەری رەگەزی". واتە تا ئەو رۆژە دەگات بە ئەگەری زۆر هیچ کاممان لە ژیاندا نابین. لە ماڵپەڕی رۆژی جیهانی ژناندا هاتووە: "ئەم مەسەلە فەڕزە و هەموومان دەتوانین لەم پەیوەندییەدا رۆڵی خۆمان بگێڕین."
سەرچاوە: standard
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure