بەشی هونەری شانۆی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری، بە هاوکاری لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان شانۆیی ئەی لاواز کە ناوت ژنە نمایشدەکات. ئەم شانۆییە لە نوسینی میساڵ غازی و دەرهێنانی نەهرۆ مەلا محەمەدەو لە نواندنی خانمە ئەکتەر شیلان عەبدوڵڵایە. شانۆییەکە رۆژی ١٥ تا ١٩ی ٣-٢٠٢١ لە سەعات چواری پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی پشتیوان بەدەوی لە تەلاری هونەر نمایش دەکرێت. یاریدەدەری دەرهێنەر / کەمال عەلی جەوهەر سینۆکرافیا / لەزگین سەیفەدین مۆسیقا / بێ باك کەمال دیزاینی ڕوناکی / هێمن نەوزاد فۆتۆ ڤیدیۆ / بەهمەن مەجید - ئاری ئەمین خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure