پەتاتە یەکێکە لەو خۆراکە بەسوودانەی وا لە کۆنەوە مرۆڤ بەهۆی بەتام بوون و هەرزان بوون بەردەوام بە شێوەی جۆراوجۆر ئامادەی کردووە و چێژی لێ‌وەرگرتووە. پەتاتە هەڵگری ڕێژەیەکی زۆر فیبر و ڤیتامین و ماددەی کانزاییە کە ڕاستەوخۆ کاریگەرن لە بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری جەستەیی و هەروەها دابەزینی فشاری خوێن. بەڵام جیا لەم سوودە گشتییانە، پەتاتە چەندین سوودی دیکەشی هەیە کە لێرەدا ئاماژەیان پێ دەکەین: 1- دەوڵەمەندە به ڤیتامینه‌کانی جۆری (C و B) و هەروەها ماددە کانزاکانی وه‌ک (پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم و مه‌نگه‌نیز) و پڕۆتین و ڕیشاڵه‌کان. 2- مه‌ترسیه‌کانی توشبوون به نه‌خۆشییەکانی دڵ که‌م‌ده‌کاته‌وه. 3- لە ڕێگەی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری ناو خوێنەوە، مه‌ترسیی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره که‌م‌ده‌کاته‌وه. 4- لە ڕێگەی ئانتی ئۆکسیدانتەکانەوە دژایەتی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و ڕێگرە لە سەرهەڵدانیان. 5- دەوڵەمەندە بە ماددەکانی فلافۆنۆید و کارۆتین و ترشی فینۆلی و ئەمەش بەم مانایەیە که دژه ئۆکسیدانتێکی زۆر به‌هێزە له ناو جەستەدا. 6- به‌هۆی ئەوەیکە هەڵگری جۆره نیشاسته‌یه‌کی تایبه‌تە، دەتوانێ ژه‌مه خۆراکێکی باش بێت بۆ به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کانی ناو ڕیخۆڵه. 7- بەو هۆیە کە خواردنی برێکی کەم پەتاتە، هەست بە تێربوون دەورووژێنێت، یارمەتی دابەزینی کێش ئەدات. سەرچاوە: Insider خاک _ شاهۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure