لە ئاست خەون دوو روانگەی جیاوز و تا رادەیەک دژ بە یەک بوونی هەیە. یەکیان لایوایە کە خەون تەواوکەرەوەی ئەو رووداوانەیە کە لە ژیانی رۆژانەدا لەگەڵیان بەرەوڕوو دەبینەوە و هیچ رەمز و راز و شتێکی شاراوەی لە پشت نییە و ئەوی دیکەیان دەڵێ خەون تا ئەم رادەیەش ساکار نییە و چەندین رەهەندی بۆ رووداوەکانی رابردووی ناو ژیان و تەنانەت داهاتووش هەیە. ماڵپەری برایت ساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند شتێکی ئاسایی داوە کە ئەگەرچی لە ژیانی رۆژانەدا بەردەوام لەگەڵمانن، بەڵام زۆر بە دەگمەن دێنە ناو خەونمانەوە. ئەو شتە ئاساییانە کامانەن؟ 1. مۆبایل بەپێی توێژینەوەیەک تەنها %3.55ی خانمان و %2.69ی پیاوان لە خەونەکانیاندا مۆبایل دەبینن، لەگەڵ ئەوەی بووە بە بەشێک لە ژیانی خەڵک بەڵام هۆکارەکەی رون نییە. 2. خوێندنەوە بەشێکە مێشک لە کاتی خەودا بەرپرسە لە بیستن و قسەکردن، ئاسان نییە لە کاتی خەودا مێشک سەرقاڵی خوێندنەوەی وشەکان بت. 3. خەون دیتن بە کەسانی بێگانەوە سەرجەم ئەو کەسە نەناسراوانەی لە خەودا دەیانبینی، لە ژیانی رۆژانەدا بینیوتن، بەڵام لەوانەیە روخساریانت بە بیر نەیەتەوە. 4. ئاوێنە ئاوێنە یان وێنەدانەوەی شتەکان لە خەودا نابینین، تەنانەت ئەگەریش بیبینی ناڕوونە و ناتوانی سەیری خۆت بکەیت.
سەرچاوە: brightside خاک _ شاهۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure