سوودەکانی ئاوی هەنار: 1. یەکێکە لە بەهێزترین ئاوی میوەکان کە دەکرێ وەکوو دژە شێرپەنجە کار بهێندرێت. ئاوی هەنار بەهۆی رێژەیەکی یەکجار زۆر دژە ئۆکسیدانت و مادەی دژە هەوکردن، بە تایبەتی سودی زۆری هەیە بۆ شێرپەنجەی پرۆستات و مەمک. 2. ئاوی هەنار لە ڕێگەی دابەزاندنی چەوری کۆلیسترۆڵ و ترایگیسراید و کەمکردنەوی خەست بونەوەی خوێن لە بۆرییەکانی خوێندا، یارمەتی چارەسەری گیران و تەسک بونەوەی بۆریەکانی خوێن ئەدات و بەگشتی چارەسەرێکی خۆراکییە لەئاست زۆربەی نەخۆشیەکانی دڵ. 3. خواردنەوەی رۆژانە پەرداخێک بۆ ماوەی 2 هەفتە بە رێژەیەکی بەرچاو فشاری بەرزی خوێن دادەبەزێت. 4. ئاوی هەنار بەسوودە بۆ باشتر بوونی ئازاری ئەژنۆ و جومگەکان، هەروەها لە ڕێگەی کۆنتڕۆلی هەوکردنەوە، سوودی زۆری دەبێ بۆ ڕۆماتزم و ئازاری پشت و قاچ. 5. هەروەها ئاوی هەنار بەسوودی بۆ جوان کردنی پێستی مرۆڤ، سڕینەوەی زیپکە و پەڵە و فرەش کردنەوەی پێست و زیاد کردنی خێرایی گەشەی قژ. 6. لە رێگەی دابەزاندنی سترێس و هیلاکیو هەروەها کۆنتروڵی هۆرمۆنی کۆرتیزۆلەوە سودێکی زۆر بە مێشک دەگەیێنێت و تا رادەیەک رێگر دەبێ لە ئەلزەهایمەر. 7. یارمەتی چارەسەری کێشەکانی هەرسکردن و کۆڵۆن و هەروەها قەبزی و هەوکردنی ریخۆڵە ئەدات. 8. لە بەرامبەر باکتریا و ڤایرۆس و کەڕو هەموو جۆرە هەوکردنێکدا، سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات. سەرچاوە: healthline خاک _ شاهۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure