چەوری جگەر یان (fatty liver) گرفتێکە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵەکردن لە جۆری خواردندا. بە گشتی نەخۆشی چەوری جگەر سێ جۆرە کە بریتین لە (ALD) و (NAFLD) و (NASH). ئەگەر کەسی توشبوو بە نەخۆشییەکەی خۆی نەزانێت و خۆی نەپارێزێت ئەوە توشی زیانی زۆر ئەبێت. نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە خانمانەوە بو پیاوان جیاوازە و ئەوەی لێرەدا باس دەکرێت ئەو نیشانانەن کە تایبەتن بە پیاوان. سەرەکیترین نیشانەكان لە پیاواندا: 1. خوروی زۆری پێست. 2. زەردبوونی پێست و هەروەها سپیایی چاو. 3. سوربونەوەی بەری دەستەكان. 4. هەڵوەرینی نائاسایی قژ. 5. ئاوسانی دەست و قاچو هەروەها پەلەكان. 6. هەست کردن بە ئازار بە شێوەیەکی نائاسایی. 7. گرژبونەوەی ماسولكەکان. 8. خوێنبەربونی نائسایی. سەرچاوە: healthline خاک _ شاهۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure