ئەگەرچی به‌کارهێنانی بۆیه‌و مادده‌ی کیمیای بۆ گۆرینی ڕه‌نگی قژ و هەروەها تێکچونی هۆرمۆنه‌کان، باوترین هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژن لەناو خانماندا، به‌ڵام ده‌توانیت به به‌کارهێنانی یه‌کێک له‌م زه‌یتانه و بەشێوەیەکی بەرچاو ئەم گرفتە چارەسەر بکەیت: 1. زه‌یتی گه‌رچه‌ک ئەم زەیتە ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین E، پرۆتین‌و هەروەها ماددە کانزاییەکان و یه‌کێکه له زه‌یته به‌سوده‌کان بۆ به‌هێزکردنی تاڵی موو. زەیتی گەرچەک دژی میکرۆب‌و به‌کتریایه و بەخێرایی کاریگه‌ری خۆی دادەنێت. جگه له به‌هێزکردنەوەی قژه‌که، یارمەتی دەدات رزگاری بێت له کرێش و پێستی سه‌ریش لە هه‌وکردن دوردەخاتەوە، کەوابو هه‌وڵبده شه‌وان تا به‌یانی بیده‌ت له سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی قژت. 2. زه‌یتی زه‌یتون ئەم زەیتە پێکهاتووه له چه‌ندین مادده‌ی سودبه‌خش بۆ درێژکردنه‌وه‌ی قژ و به‌هێزکردنەوەی، زه‌یتی زه‌یتون هەروەها بۆ پێستیش زۆر گونجاوه و ده‌بێته هۆی بریقه‌دارکردن و گەشانەوە. 3. زه‌یتی کونجی ئەم زەیتە یەکێکە لەباشترین سه‌رچاوه‌کان بۆ رێکخستنەوە و جوانی قژ، تاڵه موه‌کانی سه‌ر پاکده‌کاته‌وه له میکرۆب‌و هەروەها هه‌وکردنی بێخی تاڵە مووەکانیش ناهێڵێت. 4. زه‌یتی گوێزی هندی ناسراوترین جۆری زه‌یتی سروشتییە بۆ قژ و له زۆرێک له وڵاتانی جیهان خانمان بەکاریدەهێنن، زۆر به‌خێرای کاریگەری خۆی دەردەخات. ئەو زەیتە ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین Eو بەو هۆکارەش هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌وه‌ستێنێت و خێرایی گەشەی قژ زیاد دەکات. سەرچاوە: brightside خاک _ شاهۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure