خاتونێکی گەنجی تەمەن 23 ساڵان و هاوسەرە ملیاردێرەکەی 11 منداڵیان هەیە و چاوەڕێی منداڵی زیاتر دەکەن. خاتو کریستینا ئوزتورک و هاوسەرەرە ملیاردێرەکەی خەڵکی وڵاتی ڕوسیان، ئەوان تا ئێتسا توانیویانە ببن بە خاوەنی 11 منداڵی بایۆلۆجی خۆیان. بەڵام بەوەشەوە نەوەستاون و دەیانەوێت منداڵی زیاتریان هەبێت. شەش ساڵ لەمەوبەر، کریستینا دوگیانبو بە یەکەمین کچی خۆی و بە شێوەیەکی سروشتی هێنایە دنیاوە، بەڵام منداڵەکانی دیکەی لە سکی کەسی دیکەدا گەورەبون و دواتر هاتونە دنیاوە. کریستینا دەربارەی ئەوەیکە بەتەمان چەند منداڵی دیکەیان هەبێت وتی: "ئێمە پێشتر و لە رێگای تۆڕە کۆمەلایەتییەکانەوە وتبومان 105 منداڵمان ئەوێت! بەڵام لە راستیدا هەمو شتێک لەسەر کات وەستاوە، لێمان روون نییە کە دەتوانین تا چەند منداڵ بهێنینە دنیاوە، بەڵام لە ئێستادا نیازی خۆمان ئەوە نییە کە بە 11 منداڵەوە بمێنینەوە". سەرچاوە: brightside خاک _ شاهۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure