5/4/2021 09:52 PM

میدیای كوردی و قۆناغی خۆناساندن

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان/ لقی سلێمانی و كۆمه‌ڵێك رێكخراوی مه‌ده‌نی، نیگه‌رانی خۆیان له ‌هه‌ندێك حاڵه‌ت و بابه‌ت و بڵاوكردنه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نن كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكاری ئازاردانی وه‌رگری كوردو هاوكات دروستكردنی دۆخێكی بێمتمانه‌یی و بێبڕوایی به‌ هه‌ندێك كه‌ناڵی بینراو و بیستراو و خوێنراو و ئه‌ليكترۆنی، داواش ده‌كه‌ن میدیاكان ڕه‌چاوی ئیتیك و وپره‌نسیپه‌كانی میدیای هاوچه‌رخ له ‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كلتورو حه‌زو رایانه‌دا بكه‌ن، كه‌ زۆرینه‌یه‌كی شه‌قام پێكده‌هێنن، كه‌ بنه‌مای میدیای سه‌ركه‌وتووی هه‌ر میللـه‌تێكن.

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئێمه‌ ئه‌و سه‌ندیكاو رێكخراو سه‌نته‌رو گروپانه‌ین كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئیمزامان كردووه‌، به ‌ڕاشكاوانه‌ نیگه‌رانی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین له ‌هه‌ندێك حاڵه‌ت و بابه‌ت و بڵاوكردنه‌وه‌ كه‌ بوونه‌ هۆكاری ئازاردانی وه‌رگری كوردو هاوكات دروستكردنی دۆخێكی بێ متمانه‌یی و بێ بڕوایی به‌ هه‌ندێك كه‌ناڵی بینراو بیستراو خوێنراو و ئه‌لكترۆنی.

به‌ مافی خۆمانی ده‌زانین وه‌ك ئه‌وه‌ی كارو چالاكیمان ده‌یسه‌پێنێت كه‌ زۆر به‌ روونی بێزاری و گله‌یی تاكی كورد بگه‌یه‌نین به‌و ژماره‌ كه‌ناڵانه‌ی یاری به‌ زمان و زمانه‌وانی كوردی ده‌كه‌ن، یان به‌كارهێنانی مناڵ و مێرد مناڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵان بۆ مه‌به‌ستی دیاریكراوی كه‌سێك یان كه‌ناڵێك، له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا به‌ ئاشكرا هه‌ست به‌ بزواندنی سۆزی ناپێویست ده‌كرێت، له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك زۆرینه‌و رای گشتی له‌سه‌ر بابه‌تێك سه‌قامگیره‌، له‌وساته‌دا یه‌ك له ‌كه‌ناڵه‌كان به‌ بزواندنی سۆز ڕای گشتی خه‌فه‌ ده‌كات.

جوانكردنی ناشیرینه‌كان و ناشیرینكردنی جوانیه‌كان به‌ ڕۆژانه‌ له‌ هه‌ندێك میدیادا ده‌بینین كه‌ خه‌مێكی زۆر بۆ بینه‌رو بیسه‌رو خوێنه‌ر دروستده‌كه‌ن.

ڕه‌چاوكردنی ئیتیك و كاركردن به‌ پره‌نسیپه‌كانی میدیای هاوچه‌رخ له ‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كلتورو حه‌زو رایانه‌دا كه‌ زۆرینه‌یه‌كی شه‌قام پێكده‌هێنن، بنه‌مای میدیای سه‌ركه‌وتووی هه‌ر میللـه‌تێكن.

ئێمه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێین كه‌ میدیا چه‌كێكی دوو سه‌ره‌و گه‌ر له‌ نه‌زانینمان بێت یان به ‌مه‌به‌ستی شاراوه‌ی پشت ژماره‌یه‌ك كه‌سانی میدیاكان و به‌ ناوی میدیاكاره‌كان، بێگومان قۆناغی خۆناساندنه‌كه‌مان به‌ره‌و هه‌ڵدێرو لێژبوونه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی ده‌چێت.

1- سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان/ لقی سلێمانی
2- رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت
3- رێكخراوی مادده‌ی 19
4- رێكخراوی نیشتمانی هه‌مه‌جۆر
5- سه‌نته‌ری میترۆ

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved