10/4/2021 09:42 PM

کاریگەری جیاوازی جگەرە لەسەر خانمان و پیاوان

 لە زانکۆی "یل"ـی ئەمریکی و لەڕێی وێنەگرتنی تیشکییەوە، توێژینەوەیەکیان لەسەر جیاوازی کاریگەری جگەرە لەسەر خانمان و پیاوان ئەنجامداوە، کە دەرئەنجامەکەی بەم شێوەیە بووە:

1. کاریگەری جگەرەکێشان لەسەر مێشک بەپێی ڕەگەزی کەسی جگەرەکێش گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

2. پێکهاتەی مێشکی پیاوان بەجۆرێکە کە زیاتر ئالودەی جگەرە دەبێت و بەسەختی دەتوانێ وازی لێبهێنێت.

3. جگەرەکێشان لەسەر بەشی ڕاستی مێشکی پیاوان کاریگەری زیاترە، بەڵام لەناو خانماندا قورسایی کاریگەرییەکە دەکەوێتە بەشی دواوەی مێشک.

4. بەڕای پسپۆڕەکان پیاوان بۆیە ڕوو دەکەنە  کێشانی جگەرە، چونکە حەزدەکەن ڕاستەوخۆ کاریگەری ماددەی نیکۆتینی ناو تووتن وەربگرن.

 5. بەڵام خانمان زیاتر بۆ چاولێکەری و کات بەسەر بردن یاخود بۆ فەرامۆش کردنی بابەتێک ئەمکارە ئەنجام ئەدەن.

6. پسپۆران ئاماژە دەکەن کە دەرئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە دەتوانن یارمەتیدەر بن تا لەڕێی بەکارهێنانی جێگروەکانی نیکۆتینەوە، کایگەری نیکۆتین لەسەر مێشکی پیاوان و خانمان کەمبکرێتەوە.


سەرچاوە: mirror
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved