ئەرکی سەرکی هۆڕمۆنەکان ڕێکخستەنەوە و هاوسەنگکردنەوەی لایەنی دەرونی و جەستەییە لە ئێمەی مرۆڤدا. لەم ناوەدا هەندێکان بە هۆڕمۆنی خۆشبەختی ناسراون و بەشێوەیەکی تایبەت ڕۆڵیان هەیە لە کەمکردنەوەی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و هەست بە شادی کردن. ماڵپەڕی brightside لە باتێکی خۆیدا بەوشێوەیە باس لە چەند دانەیەک لەو هۆڕمۆنانە دەکات: 1. ئەسیتایل کولین بەرپرسە لە ئاگایی و فەرامۆش نەکردن، ئاگاداریکردنی شەھیەت و حەزی خواردن، هەروەها بەرپرسە لە ئارەزوی سێکس و کردە سێکسیەکانی مرۆڤ. 2. میلاتۆنین لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەی کاژێری بایۆلۆژی جەستەوە یارمەتی لەش دەدات بۆ خەو و حەسانەوەی پێوسیت. 3. ئیندۆرافین بە شێویەکی گشتی ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی ئازار و هەروەها ئەبێتە هۆی ئارامی دەرونی و دڵخۆشی مرۆڤیش. 4. دۆپامین بەرپرسە لە چێژ وەرگرتن، ھەروەھا لێپرسراوە لە وردبینی و سەرنجدانی مرۆڤ. 5. نۆرۆ ئیپینفرین بە شێوەیەکی تایبەتی بەرپرسە لە ئارەزوە سێکسیەکان و ھەست بە خۆشی و چێژ وەرگرتن. 6. ئینکیفالین ئەو ھۆرمۆنە لێپرسراوی دژە خەمۆکییەو یارمەتی لایەنی دەرونی مرۆڤ دەدات. 7. ئۆکسیتۆسین ئەو ھۆڕمۆنە بەرپرسە لە وروژانی سۆز و خۆشەویستی بۆ کەسی بەرامبەرت. 8. سیرۆتۆنین بە شێویەکی ڕاستەوخۆ ڕۆڵی هەیە لە باشتر کردنی خەو و نەھێشتنی قەڵەقی و دڵەڕاوکێدا. سەرچاوە: brightside خاک _ شاهۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure