غودەی تەمەڵ بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی دوو هۆڕمۆن بە ناوەکانی "Thyroxine" و "Triiodothyronine " کە هەردوکیان پێویستن بۆ چالاکییە سروشتییەکانی کۆی خانەکانی جەستە. ئەگەرچی سستی غودەی تەمەڵ زۆر بەربڵاوە بەڵام بەتایبەتی لەناو خانماندا زیاترە و دەتوانێ دوو جۆری کورتماوە و درێژخایەنی هەبێت. ماڵپەڕی healthline بەم جۆرە زیانەکانی چارەسەرنەکردنی ئەم نەخۆشییە باس دەکات: 1. غوده‌ی ته‌مه‌ڵ دەتوانێ ببێت بە هۆکار بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی چه‌وری دڵ و گیرانی بۆڕیه‌كانی دڵ، هەروەها گرژبونەوەی ماسوڵكه‌کانی دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێنیشی لێدەکەوێتەوە. 2. گه‌وره‌بونەوە و ئاوسانی غوده‌ی ده‌ره‌قی، دەتوانێت ببێته هۆکاری ناڕه‌حه‌تی و هه‌ناسه‌توندی و هەروەها سەخت قوتدانی خواردن. 3. سستی غودەی تەمەڵ یه‌کێکە له هۆكاره گرنگه‌كانی قه‌ڵه‌وی و ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه هه‌وڵی دابەزاندنی کێشیش بدات، سودنی نابێت، تاوه‌كو چاره‌سه‌ری گرفتەکەی نه‌كات. 4. سستی غودەی تەمەڵ ئەتوانێ ببێتە هۆی ئاوساوی قاچ و ڕوخسار و هەروەها سڕبون و مێروله‌كردن لە په‌له‌كاندا. 5. سستی غوده‌ی ته‌مه‌ڵ دەتوانێت ببێته هۆی نه‌زۆكی له ئافره‌تان و پیاواندا، چارەسەرنەکردنی ئەم گرفتە لە ئافره‌تانی سكپڕدا، دەتوانێت ببێته هۆی له‌دایكبوونی پێشوه‌ختە و له‌بارچوون. 6. ئەگەر غودەی تەمەڵ چارەسەر وه‌رنه‌گرێت دەتوانێت ببێتە هۆی هه‌ندێک حاڵه‌تی درێژخایه‌ن وه‌كوو كه‌مخوێنی و قه‌بزی و ڕوتانەوەی قژ و هەروەها دەتوانێت ببێته هۆی خەوتنی زیاتر و تێكچونی باری دەرونی ناجێگیر و خه‌مۆكی. سەرچاوە: healthline خاک _ شاهۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure