لە زانستی پزشکیدا سوربونەوەی چاو زیاتر لە چوارچێوەی کاردانەوەیەکی ئاسایی چاو لەئاست ئالێرجێنەکاندا، سەیر دەکرێت. تەپ و تۆز و هەندێکجار گەردی گوڵ و گیا دەتوانن ببنە هۆکار بۆ سوربونەوەی چاو. بەڵام هەندێک کەس کاتێک بەیانان لەخەو هەڵدەستن چاویان سوردەبێتەوە، کە ئەم حاڵتە تا رادەیەک جیاوازترە و نابێت پشتگوێ بخرێت. ماڵپەڕی mirror لە بابەتێکدا باسی هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە دەکات: 1. ئەگەر ماسولکەکانی چاو بەبڕی پێویست ئۆکسجینی پێنەگات، دەمارەکانی توشی ئاوسان و سوربونەوە دەبن. 2. ئەگەر سیستمی بەرگری جەستە توشی گرفت و لاوازی بێت، هۆکارە بۆ گرژبوونەوەی دەمارەکانی چاو و سوربوونەوە. 3. بەکارهێنانی هاوێنەی چاو ڕێگری دەکات لە گەیشتنی بڕە ئۆکسجینی پێویست و دەبێتە هۆکاری سوربوونەوە. 4. نیشتن و کۆبونەوەی ڤایرۆس و بەکتریاکان لەسەر چاو بە هۆکاری نەخۆشییە گواستراوەکان، یەکێکیترە لە هۆکارەکانی سوربوونەوەی چاو. 5. ئەگەر پاک و خاوێنی ڕوخسار لەبەرچاونەگیرێت، پێڵوەکان توشی هەوکردن دەبن و ئەبێتە هۆکار بۆ سوربوونەوەی چاو. 6. زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنانی دڵۆپەی چاو دەتوانێت خۆی ببێتە هۆکاری سوربوونەوەی زیاتری چاو. 7. بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری موبایل و کۆمپیوتەر، فشارێکی زیادە لەسەر چاو دروست دەکات و دەبێتە هۆکار بۆ گرژی و سوربوونەوەی. سەرچاوە: mirror خاک _ شاهۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure