لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، هەندێک کەس تووشی هاتنی ئاوی لووت و پژمین دەبن کە دەرئەنجامی ئالەرژی و هەستەوەریی وەرزانەیە. ئەم ئالەرژییە بەگشتی پژمە، کۆکە، ئاوی لووت، سووتانەوەی چاو، خورانی قوڕگ، ئاوسانی چاو و گیرانی لووت و گەرووی لەگەڵە. ئالەرژی کاتێک دروست دەبێت کە سیستمی بەرگری جەستە بەنیسبەت «ئالەرژێن»ـێکەوە دژکردەوەی هەبێت و وەکوو هێرشبەرێک بیناسێت. گیا و گژ، گەردەی گوڵ، تەپ و تۆز، مەوادە بۆنخۆشەکان، هەندێک لە مادە کیمیاوییە پاککەرەوەکان، هەندێک لە دەرمانەکان، هەندێک لە خۆراکەکان، پێست و مووی ئاژەڵان، دووکەڵی جگەرە، هەندێک لە مەوادی جوانکاری و مەکیاج و شتی لەم چەشنە بزوێنەری سیستمی بەرگری جەستەن. لە ئەگەری قورسبوونی کێشەکەدا، ئالەرژییەکی سادە دەتوانێ ببێتە هۆی دەرکەوتنی چەندین نەخۆشی بۆ نموونە ئاسم و ئێگزیمای پێستی و دواتر کێشەی کۆئەندامی هەناسەی لێبکەوێتەوە. ئەو ئاوی لووتەی لە ئەنجامی هەستەوەریدا تووشی دەبین چارەسەرێکی دیاریکراوی نییە و دەبێ خۆمان دوور بگرین لە هۆکارەکانی ئالەرژی.
*سەرەتای بەیانی لە ماڵ بمێننەوە، چونکە رادەی گەردەی گوڵ لەم کاتەدا زۆرە *لە ماوەی وەرزی ئالەرژیدا، پەنجەرەکان دابخەن و با هەوای ماڵەوە تۆزاوی نەبێت *ئەگەر چوونە دەرەوە، دەمامک بەکار بهێنن *ئەگەر لە دەرەوە هاتنەوە، بە جوانی خۆتان بشۆن *دەم لووتتان زوو زوو بشۆن *دەرمانی ئەنتیهیستامین بەکار بێنن
سەرچاوە: medicalnewstoday
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure