ئه‌م كتێبه له نووسینی د.نووری تاڵه‌بانییه و له دووتوێی 322 لاپه‌ڕه چاپ و بڵاوبۆته‌وه. فازیل شه‌وڕۆ له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: كتێبه‌كه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ لێكۆڵهرو مامۆستا‌و خوێندكارانی زانكۆ‌و ڕۆشنبیران له زۆر بواری جیاوازدا. نوری تاڵه‌بانی له‌م كتێبه‌دا باس له مافی چاره‌نووس و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كورد، یه‌كخستنی ناوماڵی كورد، ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستوری عیراق، كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات. له‌م كتێبه‌دا چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی، چاوپێكه‌وتنی نووسه‌ر خراونه‌ته‌ڕوو. به‌شێكی كتێبه‌كه بۆ ئه‌رشیف و وێنه‌و به‌ڵگه ته‌رخانكراوه. ناوی كتێب/ بیره‌وه‌ری و نانێژهبانێك له نووسینه‌كانم ناوی نووسه‌ر/ د. نووری تاڵه‌بانی پێداچوونه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی هونه‌ری/ فازیل شه‌وڕۆ ساڵ چاپ/ 2021 تیراژه/ 1000 دانه خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure