من دەمهەوێ مرۆڤێکی باشتر لە خۆم بەرهەم بێنم و دەشزانم لە جیهانێکدا دەژیم کە نابێ پەلە بکەم، دەبێ هێور هێور رێگە بپێوم و ئەگەر پەلە بکەم دەکەومە خوارەوە. دەبێ ئەوەش بزانم کە ژیان رێگەیەکە و ئێمە بەرەو پێش دەچین و یەکە یەکە دەسڕدرێینەوە، هەر دەڕۆین و کەسێک دەسڕدرێتەوە و رۆژیکیش سەرەی من دێت. گرنگ ئەوەیە لەو ماوەیەدا کە رێگە دەبڕم بەرەو نەمان و فەوتان، چێژ لە سات و بە ساتی ژیان وەربگرم. دەبێ بیر لەوە بکەینەوە کە «چی لە دەروونمدا روو دەدا ئەو کاتەی جیهان خەریکی سووڕدان و جووڵەیە». لەو جیهانە پان و بەرین و بێکۆتاییەدا ئێمە یەک لەسەر ملیارێکیش نیم. زیانێکی گەورەیە ئەگەر دڵی خۆمان بە رابردوو و رووداوەکانی ئازار بدەم، مێژوویەک لە هەندیک جار زۆریشی لێ نازانم. ئەرکی من ئەوەیە بیر و هزری نەرێنی نەخەمە مێشکمەوە و زیاتر سەرنج بدەن و هەوڵ بدەم لەو دەرەتانە کورتانەی ژیان و «بوون» پێشکەشم دەکەن کەڵک وەرگرم.
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure