ئه‌م كتێبه له نووسینی حوسێن محه‌مه‌د عه‌زیزه، كه 222 بابه‌ت و گوتاری كورت له‌خۆده‌گرێت كه نووسه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه. به وته‌ی نووسه‌ر، زۆربه‌ی وتار‌و بابه‌ته‌كان وه‌ك چه‌پكه‌گوڵێكی ڕازاوه‌و ڕه‌نگاوڕه‌نگ وایه كه جێی هه‌موو جۆره شتێكی تێدا ده‌بێته‌وه، بۆیه ناوه‌ڕۆكی هه‌موو وتاره‌كان له چه‌ند بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و ڕامیاری و مێژوویی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشه‌ویستی و وێژه‌ی و زانستی و ڕه‌خنه‌ئامێز پێكهاتووه له سه‌رده‌مه جیاجیاكاندا نووسراوه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ و ڕاسته‌وخۆیان به باری ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، ڕه‌وشی نه‌ته‌وه‌یی و ڕامیاری كوردستانه‌وه هه‌یه. بابه‌ته‌كان به زمانێكی پوخت و كورت و ئاسان و ڕه‌وان نووسراون و مه‌رجه‌كانی زمانه‌وانی و ده‌ستووری نووسینیان تێدا ڕه‌چاوكراوه. كتێبه‌كه له تیراژی 500 دانه له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی كارۆ له سلێمانی چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure