10/6/2021 01:07 AM

چه‌ند شێوازێك بۆ پاراستنی مۆبایله‌كه‌ت

سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنێكی زۆر له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیا كه‌ ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر هه‌موو بازاڕه‌كانی مۆبایل له ‌جیهاندا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بوونی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتوو و خزمه‌تگوزارییه‌كی پێشه‌نگ كه‌ له‌ مۆبایلی هۆشمه‌ندان, به‌ڵام هێشتا كۆمه‌ڵێك خوی خراپ هه‌ن كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانمان به‌هۆی خراپی به‌كارهێنانیانه‌وه‌، لێره‌دا شه‌ش خراپ به‌كارهێنان باسده‌كه‌ین كه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی مۆبایله‌كانمان، ئه‌وانیش:

1- به‌كارنه‌هێنانی به‌رگی مۆبایل (كه‌ڤه‌ر):
له‌وانه‌یه‌ ئه‌مكاره‌ خۆشه‌ویست نه‌بێت لای زۆرینه‌ی كه‌سه‌كان، به‌ڵام له‌ڕاستیدا به‌مكاره‌ مۆبایله‌كه‌ت زیاتر ده‌پارێزیت له ‌شكان و تێكچوون، دانانی مۆبایل له ‌به‌رگدا به‌شێوه‌یه‌كی باشتر پارێزگاری له ‌مۆبایله‌كه‌ ده‌كات له‌كاتی هه‌ر رووداوێكی كتوپڕدا.

2- هه‌ڵگرتنی مۆبایل له‌نزیك كه‌ناره‌ ئاوییه‌كان:
زۆرینه‌ی كات حه‌زده‌كه‌ین له‌نزیك كه‌ناره‌ ئاوییه‌كان وێنه‌بگرین به‌تایبه‌ت وێنه‌ی سێڵفی, له‌به‌رئه‌وه‌ مۆبایله‌كان له‌گه‌ڵ خۆماندا هه‌ڵده‌گرین بۆ ئه‌م شوێنانه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كه‌ناره‌ ئاوییه‌كان ده‌بنه‌ هۆی تێكچوونی مۆبایله‌كانمان، به‌تایبه‌ت شاشه‌كه‌ی، ته‌نها ئاو نییه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی خراپبوونی مۆبایل، به‌ڵكو لمیش هۆیه‌ك ده‌بێت بۆ تیكچوونیان, له‌به‌رئه‌وه‌ ئاگاداری به‌كارهێنانی كامێره‌كه‌ی به‌ له‌نزیك كه‌ناره‌ ئاوی و تاڤگه‌كان.

3- هه‌ڵگرتنی مۆبایل له‌كاتی حه‌مامكردندا:
له‌كاتی هه‌ڵگرتنی مۆبایل بۆ گه‌رماوه‌كان له‌وه‌یه‌ مۆبایله‌كه‌ت بكه‌وێته‌ ناو ئاوه‌وه‌ یان بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌، كه‌ له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا ده‌بێته‌هۆی شكان و تێكچوونی مۆبایل.

4- دانانی مۆبایل و كلیل له‌یه‌ك گیرفاندا:
دانانی مۆبایل و كلیل له‌یه‌ك گیرفاندا ده‌بێته‌ هۆی تێكچونی شاشه‌كه‌ی و رووشاندنی، ئه‌گه‌ر نه‌بێته‌ هۆی شكاندنی یه‌كجاری به‌تایبه‌ت له‌كاتی جوڵه‌ی زۆردا به‌ڵام هه‌ر كه‌مێك ده‌یڕوشێنێت، بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆبایله‌كه‌ت مه‌كه‌ره‌ ئه‌و گیرفانه‌ی كه‌ كلیلی تێدایه‌.

5- به‌كارهێنانی ئامێره‌كان به‌ده‌ستی پیسه‌وه‌:
ترسناكی ئه‌مكاره‌ ته‌نها بۆ ئامێره‌كان نییه‌، به‌ڵكو كێشه‌ی ته‌ندروستیشی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، لیكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ ئامێره‌كان چه‌ندین ڤایرۆس و به‌كتریای هه‌ڵگرتووه‌ به‌خۆیانه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ رۆژانه‌ مۆبایله‌كه‌ت پاكبكه‌ره‌وه‌ به ‌پارچه‌ قوماشێكی نه‌رم.

6- به‌كارنه‌هێنانی پارێزگاری له‌ شاشه‌:
هیچ شتێك پارێزگاری له‌ مۆبایله‌كه‌ت ناكات جگه‌ له‌ كه‌ڤه‌ری مۆبایل و ئه‌و پارێزه‌ره‌ی بۆ شاشه‌كه‌ی داده‌نێیت، له‌به‌رئه‌وه‌ پارێزگاری له‌ مۆبایله‌كه‌ت بكه‌و شاشه‌كه‌ی به‌ پارێزه‌رێك بپارێزه‌.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved