بزاڤی كورد لە سوریا و دیاردەی ئینشقاق (1916 – 2016 ) ئەم كتێبە لە نووسینی عەلی شەمدینەو لە دووتوێی 461 لاپەڕە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی ئایدیا چاپ و بڵاوكراوەتەوە. ئەم كتێبە ساڵی 2016 بە زمانی عەرەبی لە شاری سلێمانی بڵاوبۆتەوەو دواتر لەلایەن شاناز هیرانی و ئاران عەلییەوە كراوەتە كوردی. ئەم كتێبە بە دۆكۆمێنتكردنی خەباتی ئەو كەسانەیە كە لە سەرەتاوە بە هەوڵ و كۆششی خۆیان ڕێگەی سەخت و دژوارەكەی خەباتیان كردووە لە بەردەم گەلەكەمان و بە ڕۆحە یاخییەكان بەرامبەر بە ستەمكاری و زوڵم و زۆرداری ڕووناكیان كردووە. ئەمە بەرهەمی كۆششی نەوەكانی ئێستایە ئەوانەی سووربوون لەسەر نەپچڕانی كاروانی خەباتی یەكبوون لەو ڕێگەیەی پڕە لە دڕك و داڵ و ئاستەنگ. نووسەر باس لەو چەواشەكاریانە دەكرد كە وەك ڤایرۆس درزی كردۆتەوە ناو بزافی كورد لە سوریا، بەتایبەتی ڤایرۆسی تەكەتول و ئینشقاق و دابڕان و لێكترازان. ئەم كتێبە یەكەمین كتێبە لە كتێبخانەی كوردی سوریا كە باس لە پەتای نگریسی لێكترازان و ئینشقاق دەكات لەناو بزافی كورد لە سوریاو سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ سیاسییەكانی كورد لە سوریا. ناوی كتێب/ بزاڤی كورد لە سوریا و دیاردەی ئینشقاق ناوی نووسەر/ عەلی شەمدین بابەت/ سیاسی وەرگێڕان بۆ كوردی، شاناز ڕەمزی هیرانی و ئاران عەلی دیزاین/ ئومێد عوسمان تیراژ/ 500 دانە ساڵی چاپ/ 2018 چاپخانە/ حەمدی نرخ/ 8000 دینار خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure