زۆربه‌ی خانمان نازانن به‌كام شێوه جلوبه‌رگ بپۆشن یان كام پارچه جلوبه‌رگه هه‌ڵبژێرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین جلوبه‌رگ له تاكه‌كانتدا هه‌ن هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ سه‌خت ده‌بێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه چه‌ندجۆره پارچه‌یه‌ك هه‌ن تۆ پێویسته دابینی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی گونجاندنی جلوبه‌رگ ئاسان بێت، هه‌روه‌ها له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بتوانیت جلوبه‌رگ هه‌لبژێریت بۆ پۆشین. له‌كاتی گونجاندنی جلوبه‌رگدا له سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێبكه، بۆ نموونه پانتۆڵێكی كاوبۆ له‌گه‌ڵ تی‌شێرتێك هه‌ڵبژێره، بۆ په‌ره‌پێدان به هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ زۆرگرنگه بزانیت له‌كام ستایله‌دا خۆت ده‌بینیته‌وه، به‌دوایدا گرنگی به هه‌ڵبژاردنی جوتێك پێڵاوی بنبه‌رز بده، هه‌روه‌ها ئیكسسوارات هه‌ڵبژێره له‌ڕه‌نگی ئاڵتونی، به‌مشێوه‌یه گرنگی به هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ بده بۆ پۆشین به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆر قه‌ره‌باڵغ بێت و زۆر خۆت هیلاك بكه‌یت. ئه‌و پارچه جلوبه‌رگانه‌ی كه پێویسته له‌ناو كه‌نتۆره‌كه‌تدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گونجاندنی جلوبه‌رگ ئاسان بێت بۆدیه‌كی ساده‌یه‌و هه‌روه‌ها تیشێرتێكی سپی له‌گه‌ڵ چاكه‌تێكی ره‌ش، ئه‌م پارچه جلوبه‌رگانه بۆ چه‌ند وه‌رزێكی جیاواز به‌كاردێن، هه‌میشه گرنگی به كڕینی ئه‌وجۆره جلوبه‌رگانه بده كه بۆ چه‌ند وه‌رزێك به‌كاردێن و هه‌روه‌ها بۆ گونجاندن ئاسانه‌و له‌چه‌ند ستایلێكی جیاوازدا ده‌گونجێن. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure