8/7/2021 01:19 AM

له ئەڵمانیا كۆنترین پارچەی هونەری مرۆڤی نیاندرتاڵ دۆزرایەوە

شارەزاو زانا كۆمەڵناسەكانی ئەڵمانیا لە ئەشكەوتی "ئینهۆرن" لە ناوەڕاستی وڵاتەكەیاندا، پارچە ئێسقانێكی زۆر كۆنی ئاسكێكیان دۆزیەوە كە هێلكاری و نیگارێكی ئەندازەیی ئاڵۆزو سەرسوڕهێنەری لەسەر نەخشێنراوە.

ئەو زانایانە میژووی ئەو پارچە ئێسقانە كە هونەری شێوەكاری لەسەرە، بۆ 51 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێننەوە.

ئەم پارچە شوێنەوارە بە كۆنترین نموونەی هونەری شیوەكاری دەژمێردرێت لای مرۆڤی نیاندرتاڵ.

بەر لەم دۆزینەوەیە، شارەزایانی مێژوو هونەری شێوەكاری مرۆڤی نیاندرتاڵیان دەگەڕاندەوە بۆ سەردەمێكی زۆر زووتر لەم مێژووەو بە سەدان ساڵ بەر لە هاتنی مرۆڤی عاقڵ Homo Sapiens یان هەژمار دەكرد، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا دەركەوت كە مرۆڤی نیاندرتاڵ هونەری زانیوەو لە ژیانی ڕۆژانەدا بەرجەستەیان كردووە.

خاك - پوكمیدیا 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved