11/7/2021 09:54 PM

دیوانی شیعری سەفەری رۆح كەوتە بەردیدی خوێنەران

لە دووتۆیی 115 لاپەڕەدا، دیوانی شیعری سەفەری رۆح شاعیر فاتح یاسین مودەریس چاپ و بڵاوكرایەوە.

فاتح یاسین مودەریس ساڵی 1966 لە ناحیەی بالیسان سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایكبووەو بڕوانامەی بەكالۆریسی لە كۆلێژی شەریعە لە زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە.

یەكەمین دەستپێكی بۆ بڵاوكردنەوە بۆ ساڵی 1997 دەگەڕێتەوەو لە زۆربەی ڕۆژنامەو گۆڤارەكانی هەرێم بابەتی بڵاوكردۆتەوە.

لە ئێستادا بەڕێوەبەری كارگێڕییە لە ڕێكخراوی خانی بۆ لێكۆڵینەوەی هزری و ئەندامی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستانە.

ئەمەش یەكێكە لە شیعرەكانی شاعیر:

"تەنیایی"
دەزانی
گیانەكەم كەی هەست بە تەنیایی دەكەم؟
كاتێ
هەموویان لە چوار دەورمن
تەنیا،
تۆ نەبێت.!

خاك - پوكمیدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved