18/7/2021 10:36 PM

نوێترین كتێبی مه‌ریوان وریا قانع له‌ سلێمانی بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ باخچه‌ی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت (CDO) مه‌راسیمێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌ نوێكه‌ی د.مه‌ریوان وریا قانع به‌ڕێوه‌چوو.

مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێكی (فیكری ڕادیكاڵ: ده‌رباره‌ی سه‌ید قوتب و سلاڤۆ ژیژێك و لیبراڵیزم)ی د.مه‌ریوان وریا قانع له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌مه‌وه‌ رێكخرابوو.

كتێبه‌كه‌ له‌ (441) لاپه‌ڕه‌ پێكھاتووه‌و ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م چاپی كردووه‌و بابه‌ته‌كانی له‌ ناوه‌رۆكدا بریتین له‌:

١- پێشه‌كی: بیركردنه‌وه‌ به‌ ھێمنی
٢- سه‌ید قوتب: ڕادیكالیزمی دینی له‌ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
٣- سڵاڤۆ ژیژێك و سیاسه‌ت: له‌ چاوه‌ڕوانیی توندوتیژیی موقه‌ده‌س و سه‌ركرده‌یه‌كی فریادڕه‌سدا
٤- گاڵته‌كردن به‌ لیبراڵیزم وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی فیكری و ئایدیۆلۆژی.

له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا د.مه‌ریوان ئیمزای له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ى كرد بۆ ئاماده‌بووان.

خاك - پوكمیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved