لە دووتۆیی 186 لاپەڕەدا كتێبی شەڕی ناوخۆ لە مێژووی ئیسلامدا چاپ و بڵاوكرایەوە. ئەم كتێبە لە نووسینی حەسەن بارامەو نووسەر لەم كتێبەدا باس لەوە دەكات كە "هەڵەین ئەگەر وابزانین مێژووی ڕابردووی گەلان و ئایینزاكان هەردەبێت بریتیبێت لە داهێنان و سەروەری و دادپەروەری و چاكەكاری، زۆربەی وێستگە مێژووییەكان چۆن دەكرێت پڕبێت لە لایەنی پرشنگدار، ئاوەهاش دەكرێت پڕبێت لە لادان و جەنگ و كوشتار و چەوسانەوەو نادادی". ئەم كتێبە لێكۆڵینەوەیەكی نووسەرە لەسەر شەڕو ناكۆكی موسڵمانان لە سەردەمی خولەفای ڕاشیدینداو نووسەر هەوڵیداوە تیشك بخاتەسەر هۆكارو ڕووداو و زیان و لێكەوتەكانی پێنج شەڕی ناوخۆیی نێوان عەرەبە موسڵمانەكان. ئەم كتێبە لەلایەن چاپخانەى كارۆ لە تیراژی 500 دانە بە نرخی 4000 دینار چاپ و بڵاوكراوەتەوە. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure