پیر بوون و چرچیی پێست تەنها بەهۆی بەرزبوونەوەی تەمەنەوە روو نادات، بەڵکوو سیستمی خۆراک کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئەم پرۆسەیە هەیە. لە درێژەدا ئاماژە بەو خۆراکانە دەکەین کە جوانیی و درەوشاوەیی پێست لەناو دەبەن. خوێی لەڕادەبەدەر: خواردنی لەڕادەبەدەری خوێ دەموچاوتان تووشی ئاوسان دەکات. ئەو خۆراکانەی لە قوتوودان بۆ نموونە ترشیات بەهۆی ئەوەی خوێیان زۆرە دەبنە هۆی تێکچوونی تەندروستیی پێست. خواردنەوەی کحولی: هەر ئەو جۆرەی دەزانن بەکارهێنانی خواردنەوەی کحولی کارکردی هۆرمۆنەکانی جەستە دەشێوێنن و ئاوی نێوان پێکهاتەیی پێست لەناو دەبات و لە ئاکامدا پێست رواڵەتێکی ناشیرین و مردووی دەبێت. خواردنەوە غازییەکان: کۆلا و ئەو خواردنەوانەی غازیان تێدایە تەندروستیی و گەنجێتیی پێست لەناو دەبەن. جگە لەوە، کۆلا بەگشتی خواردنەوەیەکی زیانبەخشە و هەوڵ بدەن کەمتر بەکاری بێنن. ئەو خۆراکانەی بەرهەمهێنراونەتەوە: خۆشاو، کەیک، جبز و شتی لەم چەشنە سەرجەمیان بۆ تەندروستیی و جوانیی پێست و هەڵبەت گەنجێتیی پێست زیاندەرن. گۆشتی سوور: خواردنی گۆشتی سوور و بەتایببەت ئەو بەشانەی کەوا چەوریان هەیە کاردانەوەی نەرێنی ئەندامەکانی جەستەی لێدەکەوێتەوە و جگە لە لەناوبردنی تەندرستیی پێست رێگە بۆ زۆر نەخۆشیی دیکەش خۆش دەکات. خواردنە سوورکراوەکان: خواردنە چەور و سوورکراوەکان بەهۆی ئەوەی ئاسیدی چەوریان هەیە و رێگە بۆ کۆبوونەوەی چەوریی لە جەستەدا خۆش دەکەن، جوانی و گەنجێتیی پێست دەشێوێنن. شەکر: شەکر یەکێک لەو مەوادەیە کاتێک دێتە ناو جەستەوە ئەستەمە بەبێ ئەوەی زیان بە شوێنێک بگەیەنێت، لە جەستە بڕواتە دەرەوە و هەر ئەوەش بە قەناعەتمان دەگەیەنێت کە بۆ بەکارهێنانەکەی هەندێک خۆپارێز بین.
سەرچاوە: namnak
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure