ده‌سته‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ رایگه‌یاندووه كه هه‌ریه‌ك له سۆكۆرۆ مانابی و كلاوس هاسلمان و جۆرجیۆ پاریزی زانایانی بواری فیزیا بوونه براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ساڵی 2021 له‌پای هاوبه‌شیيه دیارییه‌كانیان له تێگه‌یشتنمان بۆ سیستمه فیزیاییه ئاڵۆزه‌كان. ئه‌كادیمیای سویدی بۆ زانسته‌كان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا راشیگه‌یاندووه، خه‌سڵه‌تی سیستمه ئاڵۆزه‌كان به هه‌ڕه‌مه‌كی و ئاژاوه جیاده‌كرێنه‌وه‌و تێگه‌یشتن لێیان قورسه، خه‌ڵاتی ئه‌مساڵیش بۆ رێزگرتنه له خه‌سڵه‌تی ئامرازه نوێیه‌كان و پێشبینیكردن به هه‌ڵسوكه‌تی له‌ماوه‌ی درێژخایه‌ندا. جێی ئاماژه‌یه، سوكۆرۆ مانابی ته‌مه‌نی 90 ساڵه‌و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكییه‌و هه‌روه‌ها پاریزی هه‌ڵگری ره‌گه‌زمانه‌ی ئیتاڵییه‌و هاسلمانیش ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی هه‌ڵگرتووه. هه‌روه‌ها به‌های خه‌ڵاته‌كه ده‌گاته 10 ملیۆن كرۆنی سویدی واتا 1 ملیۆن 15 هه‌زار دۆلار. خاك - ئه‌كادیمیای سویدی بۆ زانسته‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure