لەوانەیە گرنگترین کاریگەریی هەناسەدانی قووڵ لە رێگەی لووتەوە کە زۆر بەخێرایی دەردەکەوێت گەیشتن بە ئارامی بێت. لەگەڵ هەر هەناسەیەکی قووڵ هەم مێشک بەهێزتر دەبێت و هەر بیرگەشتان چالاکتر دەبێت. سوودەکانی هەناسەدان لە رێگەی لووتەوە یەکجار زۆرن بەڵام لەم بابەتەدا دەمانەوێ لەگەڵ زیانەکانی هەناسەدان بە دەم ئاشنا بین. *هەناسەدان بە دەم بە شێوەیەکی بەرچاو ئەگەری کۆکە و پچڕانی هەناسە لە کاتی خەودا بەرز دەکاتەوە. *هەناسەدان بە دەم هۆکارێکە بۆ دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم چونکە رێژەی کۆبوونەوەی بەکتریاکان لە دەمدا زیاد دەکات. *هەناسەدان بە دەم دەبێتە هۆی وشکبوونی زمان، ددان و پآک. هەر بۆیە ئاستی ئاسیدیتەی دەم بەرز دەبێتەوە ئەمەش رزینی ددان و کێشەکانی پووکی لێدەکەوێتەوە. *یەکێک لە دەرئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکانی هەناسەدان بە دەم بەتایبەت لەکاتی خەودا، کەمئاویی جەستەیە. هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە هەناسەدان بە دەم پێوەندی بە نەخۆشیی «ئاسم»ـەوە هەیە. *وەرزشوانانیش کێشەیان لەگەڵ هەناسەدان بە دەم هەیە. کاتێک هەناسەدان لە رێگەی دەمەوە ئەنجام بدرێت رێژەی ئوکسجینی سییەکان کەم دەبێتەوە. *هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کێشەی سەرنج پێنەدان و زۆر چالاک بوون (دوو نەخۆشیی دەروونی) بە هۆی هەناسەدان لە رێگەی دەمەوە قورستر دەبێت. *ئەو مناڵانەی بە دەم هەناسە دەدەن، زیاتر لە کەسانی دیکە تووشی کێشەکانی پێکهاتەی دەموچاو، دۆخی سەر و کێشەکانی هەناسەدان دەبن.
سەرچاوە: namnak
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure