13/12/2021 05:41 PM

کۆمەڵگای مەدەنی و مافی هاووڵاتی‌بوون

17

لە سێ دەیەی رابردوودا، سەرنجی کۆمەڵگەکان زیاتر بەرەو گرنگی و پێکهێنانی دیموکراسی راکێشراوە، نەک تەنها گەشەی ئابووری و یان تەنها دەست بە دەست بوونی حکومەت. هەر بۆیە، رۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی وەکوو پارێزەری دیموکراسی و گەشە بەها مەدەنی و مافی تایبەتیی کەسەکان زەق بووەتەوە. ریشەی هەردوو بنکەی دیموکراسی و کۆمەڵگای مەدەنی لە بەفەرمی ناسینی مافی هاووڵاتی‌بوون و بەرپرسایەتی‌هەڵگربوونی شارۆمەندانە. لەو کۆمەڵگەیانەدا کە ئابووریی دەوڵەتی دەسەڵاتی بەدەستەوەیە، بەتایبەت ئابووریی نەوتی و رۆڵێک کە حکومەت لە کۆنتڕۆڵی کۆمەڵگەدا دەیبینێ. دەبێتە هۆی ئەوەی پەرسایەتی‌هەڵگربوونی هاووڵاتیان گەشە نەکات. ئەوان هەمیشە بە شێوەیەک سەیری حکومەت دەکەن لە دەبێ کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات. هەر ئەم روانگەیە هۆکارە بۆ دواکەوتنی بەهاکانی دیموکراسی. جێگیربوونی شوناسی هاووڵاتی‌بوون دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەلایەکەوە ئەندامانی کۆمەڵگا هەست بە هاوپێوەندیی نەتەوەیی بکەن لەگەڵ یەکتر و لەلایەکی دیکەوە باشتر لە رۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا تێبگەن. حکومەتە پاوانخوازەکان رێگری لە دروستبوونی وەها هەستێک لە شارۆمەنداندا دەکەن. چونکە خەڵک بە چاوی کۆمەڵێک مناڵی ئیفلیج سەیر دەکات لە ناتوانن پێداویستییەکانی ژیانیان دابین بکەن. هاووڵاتی‌بوون وەکوو بابەتێکی سەرەکی جگە لەوەی دەرەتانی دەست پێڕاگەیشتنی یەکسانی کەسەکان بە خزمەتگوزارییەکانی وەکوو پەروەردە، پیشە و تەندروستی دابین دەکات، بەڵکوو ئەم پێداویستییانە بە مافی مەدەنیی خۆیان دەزانن و بەرپرسایەتیی خۆیان لەم بوارانەدا قەبووڵ دەکەن و بە حکومەتی ناسپێرن.

 

خاک _ سیامەند موهتەدی

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved