19
بەدوای گەشەی سەرمایەداری و پێکهاتەنی دەوڵەت-نەتەوە، یەکپارچەبوونی ئابووریی کۆمە:گا، جیابوونەوەی دین لە سیاسەت، سەرەتا ئەتنیکە بچووک و لاوازەکان کەوتنە ژێر کۆنتڕۆڵی ئابووری و سیاسیی ئەتنیکە گەورە و بەهێزەکان. بەڵام ئەم بابەتە بەخێرایی لە پێوەندییە چینایەتییەکانی کۆمەڵگا گرێ درا و بۆرژوازی، سەرەڕای شوناسی ئەتنیکی خۆی، پێگەیەکی سەرتری دەستەبەر کرد. کەوابوو، داواکارییە ئەتنیکییەکان لەدوای گەشەی بۆرژوازی لە شێوەی مافی هاووڵاتیبووندا دەرکەوت. مافی بەکارهێنانی زمانی خۆجێیی و ئازادیی ئایین (مافە تاکەکەسییەکان) بەشێک بوون لە دەسکەوتەکانی گەشەی بۆرژوازی. لە قۆناغی دواتردا، هەلی کار، پاراستنی داهاتی تاکەکەسی، خوێندنی گشتی و مافی هەبوونی خانووشی لێ زیاد کرا. لەم سەدەی بیستەم و لە کۆمەڵگا دیموکراتیکەکاندا مافی یەکسان بۆ کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و زانیاری بوو بە بەشێک لەم پرەنسیپانە. پاراستنی مافی فەرهەنگیی شارۆمەندان لە راستەوخۆ دەگەڕێتەوە سەر تایبەتمەندییە ئەتنیکییەکانی ئەوان، دوا دەسکەوتی ئەم سەردەمە بووە.
خاک _ سیامەند موهتەدی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure