24
بەپێی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ، پەسەندکراوی ١٩٤٨، هەر کەسێک مافی نەتەوە و هاووڵاتیبوونی هەیە و هیچ بنکەیەک ناتوانێ ئەم مافەی لێ زەوت بکات یان نەتەوەکەی بگۆڕێت. بەپێی ئەم جاڕنامەیە، هاووڵاتیبوونی کەسەکان بە «یاسای رەچەڵەکی خوێنی» یان «یاسای خاک» دانی پێدا نراوە. کەوابوو، مناڵێک بەبێ لەبەرچاوگرتنی پێشینەی دایک و باوکی، کاتێک لە وڵاتێک لەدایک دەبێت بە شێوەی ئۆتۆمات هاووڵاتی ئەو وڵاتەیە. یان بەپێچەوانەوە مناڵ دەتوانێ مافی هاووڵاتیبوونی خۆی بە بەکارهێنانی یاسای رەچەڵەکی خوێنی لە دایک و باوکەوە دەستەبەر بکات. سەرەڕای ئەم پرەنسیپانە، وڵاتانی جۆراوجۆر یاساگەلی جۆراوجۆریان سەبارەت بە هاووڵاتیبوونی ئەو کۆچبەرانەی دێنە وڵاتەکەیانەوە بنیات ناوە. لە وڵاتانی رۆژئاوایی، ئەمریکا و فەڕەنسا لیبرالترین و ئەڵمانیا و سویسڕا محافزەکارترین وڵاتەکان لەم بوارەدا. بەڵام وڵاتانی نادیموکراتیک بەگشتی مافی هاووڵاتیبوونی پەسەندکراوی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبەرچاو ناگرن.
خاک
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure