19/12/2021 08:42 PM

کەلەبەری شوناسی ئەتنیکی و نەوەیی (بەشی دووەم)

28

کۆمارەکانی تاجیکستان، تورکمانستان، قرقیزستان و کازاخستان بە هۆکاریگەلی هاوبەش و جۆراوجۆر، هاوپێوەندیی خۆیان لەگەڵ حکومەتی روسیا راگرتووە. حکومەتی تاجیکستان بە هۆی تێکهەڵچوون لەگەڵ دژبەرە ئیسلامییە ناوخۆییەکان و درێژەی شەڕ و هەڕەشەی ئەفغاستان، بۆ پاراستنی سنوورەکانی خۆی پێویستی بە یارمەتیی سەربازی و سیاسیی روسیایە. روسیاش بۆ پاراستنی سنوورەکانی خۆی نایهەوێ ئەفغانەکان لە تاجیکستان نزیک ببنەوە. تورکمانستان وڵاتێکی دواکەوتووە بە کۆمەڵێک کۆگای دەوڵەمەندی غازەوە کە حکومەتی دیکتاتۆری وەکوو پێشوو بەردەوامە. هەر بۆیە پاراستنی پێوەندییە سیاسییەکانی لەگەڵ روسیا بۆ مانەوەی دیکتاتۆری لە تورکمانستان پێویستە. لە کازاخستانیش حکومەت بە هەمان شێوەی پێشوو درێژەی هەیە. نەزەربایۆڤ، سەرۆک‌کۆماری ئێستا، رێبەری حزبی کۆمۆنیستی پێشووی کازاخستان بووە کە پاش تێپەڕینی بیست و پێنج ساڵ لە تێکچوونی بلۆکی رۆژهەڵات هێشتاش دەسەڵاتی لە دەست دایە. بوونی ٥٠٪ حەشیمەتی بە رەچەڵەک روس لە کازاخستان، ئەم وڵاتەی کردووە بە نیوە کازاخ و نیوە روس. نە روسەکان دەتوانن بەنیسبەت ئەم دیاردەیە خەمسارد بن و نە خودی کازاخەکان. دواجار دەکرێ ئاماژە بەو کۆمەڵگایانە بکرێت کە ئەتنیکە جۆراوجۆرەکانی هەوڵی لەناوبردنی یەکتریان داوە. بۆ نموونە یوگوسلاڤیای پێشوو، یان دوو ئەتنیکی هوتۆ و توتسی لە رواندا لە ئەفریقا.
پێکهاتنی راستەقینەی هاووڵاتی‌بوونی لەم کۆمەڵگەیانەدا، لە گرەوی کۆتایی هاتن بەم جۆرە تێکهەڵچوون و ململانە توندوتیژانەدایە، چونکە هاووڵاتی سەرەتا خاوەنی شوناسی نەتەوەیی (گرێدراوی زێدی خۆی) و پاشان ئەندامێتی لە حوکمڕانی حکومەتی نیشتمانی (شوناسی یاسایی) و دواجار هەستی هاوپێوەندیی نەتەوەیی بە نێوەندگیریی مێژوو و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، و هەندێک جار جیانەکراوەیە. بۆ ئەو ئەتنیکانەی باسیان لێ کرا گۆیا هێشتا ئەم سەردەمە تێپەڕ نەبووە.

 

خاک _ سیامەند موهتەدی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved