30
بەپێی ئەو پێشەکییەی لە بەشی یەکی ئەم بابەتەدا باسی لێکرا، دەکرێ ئەم باسانەش بێنە ئاراوە:
*بوونی تێکهەڵچوونە توندتیژە ئەتنیکییەکان و رووبەڕووبوونەوە توندئاژۆکان لە کۆمەڵگایەکدا، نیشانەی نەبوونی ئامادەیی ئەو کۆمەڵگایەیە بۆ دیموکراسی. کەوابوو دەبێ بە شێوەی هاوکات بۆ چارەسەرکردنی بنەماکانی ئەم تێکهەڵچوونانە هەوڵ بدرێت. *سەرجەم نەتەوەکانی جیهان لە ئەتنیکە جۆراوجۆرەکان پێک هاتوون. فۆرمی دەوڵەت-نەتەوە، پێویستییە بۆ ئەوەی ناوەندە نەریتییەکان ببن بە ناوەندگەلێکی مۆدێرن و لەسەر دەسەڵاتی سیاسی چڕ ببنەوە. *بۆ پێکهاتنی هاووڵاتیبوون، هەستی نەتەوەیی دەبێ لە تەنیشت هەستی ئەتنیکیدا گەشە بسێنێت. ئەم پرسە بەبێ لەناوچوونی ستەمی ئەتنیکی دەستەبەر نابێت. پاراستنی شوناسی ئەتنیکی هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ شوناسی نەتەوەیی نییە. لە کۆمەڵگا دیموکراتیکەکاندا ئەتنیکە جۆراوجۆرەکان لەگەڵ یەک شوناسێکی نەتەوەیی یەکە پێک دێنن. *نەک جیابوونەوەی ئەتنیکی، بەڵکوو پاراستنی مافی هاووڵاتیبوون، کێشەی فەرهەنگی و سیاسیی ئەتنیکەکان لەناو دەبات. بەڵام بەبێ دەستبەرکردنی شوناسی ئەتنیکی،لە تەنیشت شوناسی نەتەوەییەوە، هاووڵاتیبوون دەستەبەر نابێت. *دیدی زاڵ بەسەر هاووڵاتیبووندا، واتە ئەندامێتی لە دەوڵەت-نەتەوەدا دەبێ سیکۆلار بێت. فەرهەنگی ئەتنیکی یان رەهەندی زاڵەکەی دەتوانێ ئایینی بێت، بەڵام ئەم رەهەندە ناتوانێ ببێت بە پێوەری هاووڵاتیبوون، کە پرەنسیپێکی نەتەوەیی، سیاسی و گشتییە.
خاک _ سیامەند موهتەدی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure