35
داهێنانی نەتەوە لەدوای پێکهاتنی نەتەوە و نەتەوەخوازی تیۆرییەکە لە ئێریک هابزبام کە لە چەند جێگەی باسەکانی پێشوودا ئاماژەی پێکرا. ئەوە دروستە کە هەندێک لە ئێلیتە سیاسییەکان بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەست دەکەن بە دژایەتی و هەڵاواردنی ئەتنیکی، بەڵام ئەگەر تەنانەت شوناسە ئەتنیکییەکان دەسکردیش بن، لە روانگەی کۆمەڵناسییەوە کاتێک ئەم جیاوازیانە بەڕاستی لە کۆمەڵگادا دێنە ئاراوە دەبن بە کۆمەڵێک دیاردە کە دەکرێ تاوتوێ بکرێن. جان باون کە بە جۆرێک بۆچوونی هابزبام قەبووڵ دەکات لە وتارەکەی خۆیدا، «ئوستوورەی دژایەتیی ئەتنیکی لە جیهان»ـدا دەنووسێ وای دانێین لە دیاردەی ئەتنیک، نوێ و دەسکردە. بەڵام رووبەڕووبوونەوە توندئاژۆ ئەتنکیییەکان راستییەکی حاشاهەڵنەگرە. ئەو بۆ شرڤەی بۆچوونەکەی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ ئەم رووبەڕووبوونەوانەدا دەڵێ کە نەک جیاوازییە ئەتنیکییەکان، بەڵکوو ترس و نەفرەتێک کە لە سەرەوە (رێبەران) لەنێوان گرووپە ئەتنیکییەکاندا دروست بووە هۆکاری سەرەکی ئەم رەفتار و هەڵسوکەوتە توندئاژۆیانەن. نموونەکانی ئەو بۆ ئەم بابەتە، کارەساتە خوێناوییەکانی بوسنی ئەم ئەوروپا و کشتاری ئەتنیکیی لە رواندای ئەفریقایە.
خاک _ سیامەند موهتەدی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure