24/1/2022 08:41 AM

ڕۆژی جیهانی سینه‌ما له‌ سلێمانی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد

ڕۆژی جیهانی سینه‌ما له‌ سلێمانی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كردو جگه ‌له‌ نمایشكردنی چه‌ند فیلیمێكی سینه‌مایی، چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی بواری سینه‌ماش خه‌ڵات كران.

ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ‌سینه‌ماكاران و هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران وهونه‌ردۆستان چالاكیيه‌كانی  ڕۆژی جیهانی سینه‌ما ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد.

له ‌ڕۆژی یه‌كه‌می مه‌راسیمه‌كه‌ خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ‌د.موحسین ئه‌دیب به‌ڕێوه‌به‌ڕی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و محه‌مه‌د كوردۆ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر به‌خشرایه‌ بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كۆچكردوو عه‌بدوڵا خه‌یات و كامه‌ران شه‌وقی، هاوكات خه‌ڵات به‌خشرایه‌ هه‌ریه‌ك له ‌هونه‌رمه‌ندان  كاوه‌ قادرو چریكه‌ عه‌به‌ڕه‌ش، دواتر چه‌ند فیلمێكی سینه‌مای نمایشكرا.

بڕیاره‌  دووشه‌ممه‌ سه‌عات چواری ئێواره‌ چالاكیيه‌كان له‌هه‌مان شوێن به‌رده‌وامبێت و چه‌ند فیلمێكی تری سینه‌مایی نمایشبكرێت.

خاك - راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سلێمانی









زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved