زوو به‌سه‌رچوونی مۆدێلی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان بووه‌ته كێشه‌یه‌ك له‌ژیانی ئه‌مڕۆماندا، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆر‌و شێوه‌و تایبه‌تمه‌ندی و به‌كارهێنانی ئامێره‌كان به‌مه‌به‌ستی جۆراوجۆر، بۆ نموونه ئامێره هۆشمه‌نده‌كان زۆرتر بڵاون له بازاڕی جیهانی ئه‌لیكترۆنیدا، له مۆبایل و شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیته‌رو زۆری تردا، له‌به‌رئه‌وه ئاساییه پێشوازی لێكردنی زۆر بێت و شیاوی زیادبوونیشه به تیپه‌ڕبوونی كات. راستییه‌ك هه‌یه پێویسته هه‌موومان ئاگاداری بین له‌كاتی كڕینی هه‌ر ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو هه‌یه پێویسته بیگرینه‌به‌ر پێش كڕینی هه‌رئامێرێك، به‌م هه‌نگاوانه ئاشناتان ده‌كه‌ین كه پێویسته بیاگریته‌به‌ر، ئه‌وانیش: 1- دیاریكردنی لایه‌نی ماددی: وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاشكرایه توانای ماددی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه، له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌ر كڕیار پێویسته كه لایه‌نی ماددی دیاریبكات بۆ كڕینی هه‌ر ئامێرێك كه مه‌به‌ستیه‌تی، چونكه ئه‌م دیاریكردنه هاوكاری ده‌بێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی و له‌نێو ئامێره‌كانیش باشترین هه‌ڵده‌بژێرێت. 2- دیاریكردنی ئاستی پێویستی: كڕیار پێویسته ئاستی پێویستی و حه‌زی خۆی دیاریبكات له‌پشت كڕینی هه‌ر ئامێرێك وه‌ك: مۆبایلی هۆشمه‌ند، كامێرا، یاری ئه‌لیكترۆنی و زۆری تر، به‌پێی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه ئامێره‌كه هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ئاستی سودمه‌ندبوون له ئامێره‌كه كه هه‌ڵیده‌بژێرێت، تاكو نه‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی پاره یان ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی زیادبوونی پێویستێ رۆژانه‌و چاولێكه‌ری نه‌بێت. 3- دیاریكردنی تایبه‌تمه‌ندی دڵنیابوون له ئامێره‌كه: ئه‌م خاڵه زۆرگرنگه، چونكه لێره‌دا تۆڕی ئینته‌رنێت وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی خێرا رۆڵ ده‌گێڕێت بۆ ئاشناكردنی كڕیار ده‌رباری هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و نرخ و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی هه‌ر ئامێرێك كه حه‌ز به كڕینی ده‌كات له‌و پێگه ره‌سمیانه‌ی كه هه‌ڵگری لۆگۆی بازرگانییه بۆ ئامێره‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌بێته قوربانی ده‌ستی هه‌ندێك له بازرگانه‌كان یان ئامێرێكی خراپ نه‌درێته پاڵ ئامێرێكی باش (ساخته بكرێت)، پێویسته له‌وه‌ش دڵنیابێت كه ئامێره‌كه پێداویستییه‌كانی پڕده‌كاته‌وه له ئێستادا یان له داهاتوویه‌كی نزیكدا. 4- دڵنیابوون له‌ماوه‌ی گه‌ره‌نتی: پێویسته كڕیار دڵنیابێت له‌ماوه‌ی گه‌ره‌نتی و ده‌ستبه‌رنامه‌ی ئامێره‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لای هه‌ندێك له بریكارو پێشانگه‌كان بۆ كڕیار روونده‌كرێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م ئامێره گه‌ره‌نتی هه‌یه؟ یان تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چین؟ تاوه‌كو كڕیار وێنه‌یه‌كی روونی هه‌بێت له‌سه‌ر ئامێره‌كه كه حه‌ز به كڕینی ده‌كات. 5- چاوخشاندن به‌سه‌ر پێگه ریكلامییه‌كاندا: له سه‌رده‌می ئێستادا پێگه ریكلامییه‌كان ده‌ورێكی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی كڕیار ده‌رباره‌ی هه‌ر مه‌به‌ستێك كه حه‌ز به كڕینی ده‌كه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئامێری ئه‌لیكترۆنی كه له‌م دواییانه‌دا راسته‌وخۆ زۆر ده‌ستاوده‌ست ده‌كات له‌نێوان فرۆشیارو كڕیاردا، له‌به‌رئه‌وه ئامۆژگاری كڕیار ده‌كرێت كه چاو به پێگه‌كاندا بخشێنێت ده‌رباره‌ی هه‌ر ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی پێش كڕینی ده‌رباره‌ی نرخ و تایبه‌تمه‌ندی و جۆر‌و شێوه‌كانی ئامێره‌كه. به‌م هه‌نگاوانه ده‌توانیت كاری كڕینت سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامبده‌یت كه ببێته هۆی سوودو قازانج بۆ ژیانت و پێداویستییه‌كانت پڕبكه‌یته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه. خاك - س/ اخبار التقنیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure