ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایكرد، نەوەی نوێ كە زۆر گوێ لە مۆسیقا دەگرن، بەهۆی بەكارهێنانی سەماعەوە زیان بە تەندروستی گوێی خۆیان دەگەیەنن. رێكخراوەكە ئاماژە بەوەش دەكات كە ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا 466 ملیۆن كەس بەدەست خراپ بیستنەوە دەناڵێنن، ئەمە لەكاتێكدایە كە لە ساڵی 2010 نزیكەی 360 ملیۆن كەس كێشەی بیستنیان هەبوو، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەم رێژەیە بە هاتنی ساڵی 2050 بەرزببێتەوە بۆ 900 ملیۆن كەس، واتە لەهەر دە كەس، كەسێكیان توشی كێشەی كەمبیستن دەبێتەوە. چیلی چادها كە پزیشكی بواری گوێ و بیستنەو لە رێكخراوەكە كاردەكات، دەڵێت "زیاتر لە یەك ملیار گەنج ڕوبەریووی مەترسی كەمبیستن بوونەتەوە، هۆكاری ئەمەش زۆر ئاسانە، تەنها لەبەرئەوەیە كە لەرێگەی سەماعەوە زۆر گوێ لە موزیك دەگرن. ئەو پزیشكە رێنمایی ئەو گەنجانە دەكات كە زۆر سەماعە بەكادەهێنن، جۆرە ئامێرێك بەكاربهێنن كە زیادكردنی دەنگ (خۆكردە) بێت، چونكە گەر بەكارهێنەرەكە دەنگیشی بەرزكردەوە، ئەوا ئامێرە خۆی دەنگەكە نزمدەكاتەوە، بە شێوەیەك كە زیان بە گوێی نەگەیەنێت. خاك -س: صحیفە الرای الاردنیە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure