15/2/2022 08:56 AM

شەربەت بۆ بەهێزبوونت

كه‌ره‌سته‌كان:
400 گرام كاڵه‌ك
2 مۆز
1 بیبه‌ری تون
500 میلیلیتر ئاوی گوێزی هیندی

شێوازی ئاماده‌كردنی:
سه‌ره‌تا توێكڵی كاڵه‌كه‌كه‌ لێبكه‌ره‌وه‌و ناوكه‌كه‌شی لێ ده‌ربكه‌، پاشان كاڵه‌كه‌كه‌ به‌وردی قاش بكه‌، مۆزه‌كه‌ش پاكبكه‌وه‌ به‌وردی قاشی بكه‌، هه‌روه‌ها بیبه‌ره‌كه‌ قاش بكه‌و ده‌نكه‌كانی لێده‌ركه‌.

كه‌واته‌ ئێستا به‌ قاشكراوی كاڵه‌ك و مۆزو بیبه‌ر له‌گه‌ڵ ئاوی گوێزه‌ی هیندییه‌كه‌دا له‌ناو عه‌ساره‌دا تێكه‌ڵبكه‌، هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان پێكه‌وه‌ بكه‌ به‌ شه‌ربه‌ت.

ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ له‌و رۆژانه‌دا دروستی بكه‌ كاتێك هه‌ست به‌ كه‌مێك ناساغی ده‌كه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگای خواردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ به‌سووده‌ ڤیتامین وه‌ربگریت و هێز دروست بكه‌یت.

خاك – س/ ئاها




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved