17/2/2022 09:37 AM

باران و ھه‌وره‌بروسكه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه

پێشبینی ده‌كرێت له‌ ئێواره‌ی رۆژی ھه‌ینیه‌وه‌ 18-2-2022 ھه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ بكه‌وێته‌وه‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه ‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ناجێگیر له ‌ده‌ریای ناوه‌راسته‌وه،‌ سه‌ره‌تاش له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كانی سنوری پارێزگای دھۆك و ھه‌ولێر كاریگه‌ری ده‌بێت تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 20-2-2022 به‌شێوه‌ی بارانی په‌رته‌وازه‌و چالاكبوونی ھه‌وره‌ بروسكه‌ له‌ھه‌ندێك كاتدا.

له‌ رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌دا نزمه ‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ناجێگیری دیكه‌ به‌ ھاتنی شێ و گه‌رمی له‌ ده‌ریای سوور كارده‌كاته‌وه‌ سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه‌و كه‌ركوك و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌رین كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت ھاوشێوه‌ی حاڵه‌تی یه‌كه‌م بارانه‌كان په‌رته‌وازه‌ و ناجێگیر ده‌بن له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌شێوه‌ی چالاكبوونی ھه‌وره‌ بروسكه‌و تاوه بارانی به‌خورو له‌ناكاو له‌ھه‌ندێك كاتداو زیادبوونی خێرای با، پله‌كانی گه‌رماش له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ به‌رزی و جێگیری ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ھۆی نه‌بوونی بارسته‌ ھه‌وای ساردو كاریگه‌ری ئه‌و شێ و گه‌رمیه‌ی رووده‌كاته‌ ناوچه‌كه‌.

هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت له‌ كۆتايی ھه‌فته‌ی ئاینده‌شدا رۆژی ھه‌ینی 25-2-2022 ئه‌گه‌ری ھاتنی شه‌پۆلێكی مامناوه‌ندی بارانبارین ھه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو بارینه‌وه‌ی به‌فر له ‌ناوچه‌ شاخاویه‌كاندا.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved